كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەهۆی تەقینی پاوەر بانكی مۆبایل ئاگر لە هۆتێلێكی شاری سۆران كەوتەوە

درەنگانی شەوی رابردوو ئاگر لە (هۆتێل سكای) شاری سۆران كەوتەوە و لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانی سۆران كۆنتڕۆڵكرا و 10 هاووڵاتیش كە لەناو هۆتێلەكە بوون رزگار كران.

موقەدەم بەیار محیەدین، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، بە (باسنیوز)ی راگەیاند، "درەنگانی شەوی رابردوو 19/6/2022، ئاگادار كراینەوە بە هەبوونی ڕووداوێكی ئاگر كەوتنەوە لە هوتێل سكای سۆران لەسەنتەری قەزای سۆران، تیمی ئاگركوژێنەوەی بنكەی بەرگری شارستانی سۆران دەرچوون بۆ شوێنی ڕووداو توانیان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن و ڕێگری لە زیاد بوونی بكەن".

ئاشكراشی كرد، بە پێی ڕاپۆرتی تیمی بەرگری شارستانی سۆران، هۆكاری ڕوودانی ئاگرەكە تەقینی پاوەر بانكی موبایل بووە و جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی بە دواوە نەبووه‌.