كچه‌كه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا، ده‌فته‌ری یادگارییه‌كانى له كه‌نار ده‌ریایه‌ك جێ هێشت و چه‌ند نهێنییه‌كى سێكسى لێ ئاشكرا ده‌بێت.
ماڵپه‌ڕى (ده‌یلى مه‌یل)ى به‌ریتانى، ئاماژه‌ى به‌وه داوه، ئاشلى بایدن (41 ساڵ)، كچى سه‌رۆكى ئه‌مریكا، له كه‌نار ده‌ریاى (پاڵم) له ویلایه‌تى فلۆریداى ئه‌مریكا، ده‌فته‌رى یادگارییه‌كانى له‌ژێر دۆشهكهكهى له‌یاد ده‌چێت، كه تێیدا چه‌ند نهێنییه‌كى ژیانى نووسیوه.
باس له‌وه كراوه، كه ئاشلى ئاڵووده‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كانه و له دهفتهرهكهشیدا ئاماژه‌ى پێ داوه، هه‌روه‌ها تێیدا باسى له ته‌مه‌نی گه‌نجیی خۆى كردووه و گوتوویه‌تى: "له ته‌مه‌نى گه‌نجیدا چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ باوكم خۆم شۆریوه، كه ئه‌مه‌ش گونجاو نه‌بووه".
ئاشلى له یادگارییه‌كانیدا نووسیویه‌تى پێشتر له‌لایه‌ن كه‌سێكى بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌ستدرێژیی سێكسى كراوه‌ته سه‌ر، به‌ڵام ناوه‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كردووه.
ماڵپه‌ڕه به‌ریتانییه‌كه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، كه ئاشلیی كچى جۆ بایدن، جگه له‌وه‌ى ئاڵووده‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كانه، ئاڵووده‌ى سێكسیش بووه و له ده‌فته‌ری یادگارییه‌كانیدا باسى له‌وه كردووه كه خۆشۆرینى له‌گه‌ڵ باوكى له ته‌مه‌نى گه‌نجیدا، واى لێ كردووه ئاڵووده‌ى سێكس بێت.