پەرلەمانتارێكی ئێران: كوڕمان كەمبۆتەوە و با كچانی ئێرانی شوو بە كوڕانی وڵاتانی دیكە بكەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

پەرلەمانتارێكی ئێران: كوڕمان كەمبۆتەوە و با كچانی ئێرانی شوو بە كوڕانی وڵاتانی دیكە بكەن

 “بەم جۆرە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانمان بەهێز دەبێت” 

نوێنەری شاری ئیسفەهان لە پەرلەمانی ئێران داوا لە كچانی وڵاتەكەی دەكات، لەبەر كەمبوونەوەی ژمارەی كوڕانی سەڵت، شوو بە كوڕی شیعەی وڵاتانی دیكە بكەن.

میدیاكانی ئێران لە زاری ئەمیر حوسەین بانکیپوور، نوێنەری شاری ئیسفەهان لە پەرلەمانی ئێرانەوە بڵاویان كردەوە: “لەبەر ئەوەی کوڕی سەڵت لە ئێران کەم بووە، کچەکانمان با بچن شوو بە کوڕە شیعەکانی وڵاتانی دیکە بکەن”.

ڕوونیشی كردۆتەوە كە “بەم شێوازە هەم گەشەی كەلتووری زیاد دەبێت، هەمیش پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانمان بەهێز دەبێت”.

ئەو پەرلەمانتارەی ئێران هەروەها گوتوویەتی: “زۆر کەس هەن عاشقی ئێرانن، پێیان خۆش دەبێ کە بێنە ئێران، ئەگەریش باوک و دایکەکان کێشەیان نەبێ، کچەکانیان بگاتە تەمەنی 16 ساڵی، دەتوانن بە شوویان بدەن”.