ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراکی هاووڵاتییان تەواو کرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراکی هاووڵاتییان تەواو کرا

 

وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشکرایکرد کە ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی پێنجەم سەبەتەی خۆراک تەواوبووە و بەردەوامیشن لە تەواوكردنی دابەشکردنی سەبەتەی چوارەم.

ئەمڕۆ یەکشەممە 19/6/2022، وەزارەتی بازرگانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانیكردن بە كەلوپەلی خۆراك ئامادەكارییەكانی بۆ خستنە بازاڕی پێنجەمین سەبەتەی خۆراك تەواوكردووە، هاوكات بەردەوامە لە تەواوكردنی پرۆسێسكردنی سەبەتەی چوارەم.

ئەوەش خراوەتە روو کە لە سەرەتای مانگی تەمموزی داهاتوودا سەبەتەی پێنجەم دەخرێتە بازاڕەوە، دوای تەواوکردنی ئامادەکارییە کارگێڕی و لۆجستیکییەکان.

پێشتر خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە (باسنیوز)ی راگەیاندبوو: "وەزارەتی بازرگانی بۆ کڕینی بەشەخۆراکی یەک مانگ، پێویستی بە 267 ملیار دینارە".

بەگشتی، سەبەتەی خۆراکی هاووڵاتییان بۆ هەر نەفەرێک پێکهاتووە لە:

1- شەکر الاتحاد 1کغم.
2- زەیت السوسن عێراقی یەک دەبەی 1 لتری.
3- دۆشاوی تەماتەی تورکی 1 قوتی 400 غم.
4- پاقلەمەنی 500 غم.
5- لەتکە نۆکی 500 غم.
6- برنج تایلەندی 3 کگم.