شاسوار عەبدلواحید.. ھەرزە سیاسییەکی تەسلیمبوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x
فرسەت سەید شکور 19/06/2022

شاسوار عەبدلواحید.. ھەرزە سیاسییەکی تەسلیمبوو

لەکاتێکدا عێراق 9 مانگە حکوومەتی نییە و کاربەڕێکەرە، کەچی شاسوار عەبدلواحید جورئەتی ئەوەی نییە، تەنانەت بە وشەیەکیش دژی بوەستێتەوە، لە بەرامبەردا، کەوتووەتە پەلاماردانی قەوارەی ھەرێمی كوردستان.

داوایەکی نوێی شاسوار عەبدلواحید لە حکوومەتی کاربەڕێکەری عێراق بۆ ڕاگرتنی پەیوەندییە دامەزراوەییەکانی لەگەڵ ھەرێمی كوردستان، بەبیانووی ئەوەی ماوەی بەسەرچووە و ھەڵبژاردن ئەنجام نادات، دروست دیارە بە دەستلەپشدانی نەیارانی گەلی کوردستانە، كە دەچێتە چوارچێوەی جاشایەتی، بەڵام بە فۆرم و مۆدێلێکی نوێ، چونکە بە فۆرمی کۆن زۆر كەس خۆیان تاقی کردەوە، ئەوانەی پێش دوژمن کەوتن و سەنگەری پێشمەرگەیان پیشانی نەیاران دەدا، خاکیان پێ فرۆشتن و خواستی لەناوبردنی تەواوی كێشەی كوردیان ھەبوو، کەچی ئەوانیش ھەر بە سەرشۆڕی و بە شکستی گەڕانەوە. شاسوار و ھەموو ئەوانەیشی کە پێیان وایە؛ پێگەی ھەرێمی کوردستان، کە بە خوێنی ھەزاران شەھید و قوربانی دروست بووە و شاسوار و ئەمسالەکانی لێی ھاتوونەتە سەر حازری، بەشیان ھەر سەرشۆڕی و دۆڕاندنە.

ئەگەر باس لەسەر ھەڵبژاردنە، پێش ھەموو حزبە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان (پارتی دیموکراتی کوردستان) داوای ھەڵبژاردنی کردووە، لەناوەخۆ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دونیای دەرەوەش لەو ڕاستییە گەیشتوون، کە تاکە حزب، کە بێباکە لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردن و لە ئەنجامەکانی ناترسێت، پارتییە.

سەرۆک بارزانی، دوێنێ شەممە, زۆر بەوردی لەسەر بابەتی تەسلیمبوون قسەی کرد، ڕەنگە ئەم داوایەی سەرۆک بارزانی دروست بۆ ھەموو ئەو ھەرزە سیاسییە بێ ئەزموونانە بێت، کە تازە ھەڵتۆقیون و لەسەر حسابی خوێنی شەھیدان و خەباتی گەلی کوردستان، ڕووی خۆیان لەبەرامبەر دوژمنانی کوردستان بە تەسلیمبوون ڕەش كردووە.

شاسوار و ھاوبیرەکانی دەبێت ئەوە باش بزانن؛ کە بوێری و مەردایەتی ئەوەیە، ڕەخنەکان بۆ ئەو کەسانە بێت، کە ڕۆژانە ھەوڵی توانەوە و نەھێشتنی کوردستان و ھەرێمەکەی دەدەن، نەک پەلاماردانی قاچی کوردەکانی ناوەخۆ و حکوومەتێک، کە بە ھەڵبژاردن و دەنگی خەڵکی کوردستان ھاتووە، بەڵام پرسیارە جدییەکە ئەوەیە؛ ئایا شاسوارێک، کە بە دەمپیسی و جنێو و پەلاماردانی قاچی ئەم و ئەو و بە خواردنەوەی ئاوی جاشایەتی ھەڵتۆقیبێت، چ باکی بە مان یان نەمانی قەوارەیەکی وەک ھەرێم ھەیە، کە نوێنەرایەتیی رۆحی خۆنەچەماندنی کوردستانیان لەسەرانسەریی دونیا دەکات و شاسوارەکان لە ئارامی و سەقامگیرییەکی ئازادانە، خوانی خۆفرۆشیی تێدا دەڕازێننەوە و تیایدا دەخۆن و دەخۆنەوە؟