په‌كه‌كه له فریودانی هەندێ لەو له‌و فس فس پاڵه‌وانانه‌ی به ناوی (سیاسەتوان، رۆشنبیر، میدیاكاری سەربەخۆ، چالاكوان!) له سلێمانی دەدەوێن و دەنووسن، ده‌یه‌وێت كه‌مپین دروست بكات بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ی توركیا، له‌كاتێكدا له سلۆپی بگره تا ئه‌نقه‌ره و ئه‌سته‌نبوڵ بواری هه‌یه چالاكی بكات، بەڵام یەك چالاكی ئەنجام نادات، جا نازانم ناوێرێت، یان هەر لە بنەڕەتەوە ئەركی پەكەكە ئەوە نیە لەو ناوچانە چالاكیی هەبێت!
كەچی ئێستا پەكەكە ده‌یه‌وێت له گه‌رمیان و سلێمانی و ناوچه‌كانی دیكه‌وه شه‌ڕی توركیا بكات، ئه‌مه جگه له خۆخاڵیكردنه‌وه له خاڵی سفر، هیچی دیكه نییه، كه‌سانێك له سلێمانی شه‌ش حزبیان كردووه شكستیان هێناوه، ئێستا حزب نه‌ماوه به‌دوای كه‌ون ناچار په‌كه‌كه وه‌ریگرتوون و به‌حساب سیاسه‌تیان پێده‌كات، ئاخۆ ئەمە له چ عه‌قڵ و مهنتقێكدا جێگەی ده‌بێته‌وه كه كه‌سانی شكستخواردوو بكه‌یته سه‌رمه‌شقی كاری سیاسییت له كوردستان؟
دواجار ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شی هه‌ر ئه‌وه بوو له هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییەی عێراقدا، لە هه‌موو كوردستانی باشووردا كاندیدی پەكەكە نه‌یتوانی بگاته دوو هه‌زار ده‌نگ و به سێ پارێزگای هەرێمی كوردستانیش 500 ده‌نگی هێنا، ئەمە جیا لەوەی پشتیوانیی ئه‌و كاندیدانهشی كرد كه له‌ناو خه‌ڵك ده‌رنه‌چوون.
پەکەکە بە قۆستنەوەی هەلی شەڕی داعش دژی كوردستانیان، ناوچەیەکی سنووریی زۆر ستراتیجیی له هەرێمی کوردستانی خستووەتە ژێر قەڵەمڕەویی خۆی و بەو ئاکارانەی ڕێگای لە ئاوەدانکردنەوەی زیاتر لە ٨٠٠ گوندی ناوچەیەکی بەرینی سنوورەکان گرتوووە، لە هەمان کاتدا بووەتە هۆی هەڕەشە و ئاڵۆزی بۆ خەڵکی ناوچەکە و ئەزموونی هەرێمی کوردستان.
ئەوەتا دەبینین حکوومەتی تورکیا بەهۆی بوونی چەکدارانی پەکەکە لە ناوچە سنووریەکانی هەرێمی هاوسێی کەوتووەتە لەشکرکێشی و تۆپبارانکردنی گوندەکانی دەڤەرەکە، پەکەکەش وەک ئەوەی نە بایان دیبێ و نە باران، بەردەوامن لەو رەفتارانەی خۆیان و درێژە بە کارە قێزەونەکانیان دەدەن و لە هەوڵی ئەوەدان ئەزموونی هەرێمی کوردستان بەرەو هەڵدێر بەرن، لەجیاتی ئەوەی هاوکاری هەرێمی کوردستان بن و کێشەی بۆ دروست نەکەن، کەچی دێن و بەهانە بە داگیرکەران دەدەن کوردستانی باشوور بکەنە جێگای ململانێ و شەڕانگێزیی خۆیان.
گەر بپرسین پەکەکە چیی لە هەرێمی کوردستان دەوێت؟ ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە تاکە ئامانجیان لەباربردنی هەر دەستكەوتێكی كوردە، هەرێمی كوردستان هیوای هەموو کوردێکە لە هەر سووچێکی دونیا بێت، بەمەشدا بۆمان دەردەکەوێت کەوا پەکەکە بەو سیاسەتەی دەیەوی رێك ئەوە بكات کە دوژمنان نەیانتوانیوە بیکەن، پەکەکە رۆژ بە رۆژ بە رەفتار و گوفتار دەیسەلمێنێت كە ئەجیندای داگیرکەرانی کوردستان جێبەجێ دەکات.