هاووڵاتییەکی بەریتانی 20 ساڵە لەجیاتی ئاو پێپسی دەخواتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

هاووڵاتییەکی بەریتانی 20 ساڵە لەجیاتی ئاو پێپسی دەخواتەوە

ئاژانسی هەواڵی (سکای نیوز)ی عەرەبی ڕایگەیاند، هاووڵاتییەکی بەریتانی بە ناوی وێڵز کە کرێکاری سوپەرمارکێتە، 20 ساڵە لەجیاتی ئاو ئالوودەی خواردنەوەی پێپسی بووە، بەڵام ئێستا وازی لەو کارە هێناوە.

ئاژانسەکە ئاشکرایشی کردووە کە وێڵز ڕۆژانە 4 تا 5 بوتڵ پێپسی خواردووەتەوە و بەو هۆیەوە تووشى نه‌خۆشیی شه‌كره‌ بووه‌.

ئاماژە بەوەش کراوە کە ئەو کەسە ڕۆژانە نزیکەی ٢٤ دۆلار و هەموو ساڵێک نزیکەی ٨٥٠٠ دۆلاری بۆ خواردنەوەی پێپسی خەرج کردووە.