مه‌شعان جبوری، ئه‌ندامی دوورخراوه‌ی په‌رله‌مان عێراق رایگه‌یاند، حكوومه‌تی سوریا نووسراوێكی فه‌رمی له‌باره‌ی راستی و دروستی ( به‌ڵگه‌نامه‌ی خوێندن)ه‌كه‌ی بۆ حكوومه‌تی عێراق ناردووه.
مه‌شعان جبوری، له په‌یامێكدا كه له‌تویته‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه، " وڵاتی سوریا یاداشتێكی بۆ عێراق ناردووه و تێیدا راست و دروستی (به‌ڵگه‌نامه‌ی خوێندنی ناوه‌ندی)هكهمی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه، كه پێشتر سیاسییه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردبوو كه گوایه ساخته‌یه، ئه‌مه‌ش زۆرینه‌یه‌ك باوه‌ڕیان پێی كرد و دادگای فیدراڵی عێراقیش بڕیاریدا له ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی عێراق دوورم بخه‌نه‌وه"
پێشتر دادگای فیدراڵی عێراق به بیانووی ساخته‌كردنی ( به‌ڵگه‌نامه‌ی خوێندن)، مه‌شعان جبووری له ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی عێراق دوورخسته‌وه.
ئێستاش دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م په‌یامه‌ی مه‌شعان جبووری و راده‌ستكردنی به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كان، دیار نییه داخۆ دادگای فیدڕاڵی بڕیاره‌كه‌ی پێشووی خۆی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه یاخود نا؟