بەگوێرەی زانیارییەكانی گۆڤاری تەندروستیی (سێو)، قارچك یەكێكە لەو رووەكانەی، كە سوودی زۆر بە پێست دەگەیەنێت.
ئەم رووەكە دەوڵەمەندە بە جۆرە ترشێكی تایبەت، كە كاریگەریی لەسەر رەنگ و جوانیی پێست دروست دەكات و خانەی تازە لە پێستدا چالاك دەكات و پێست لە خانە مردووەكان پاك دەكاتەوە و رەنگێكی جوان و روون بە پێست دەبەخشێت، هەروەها شێداریی پێست رادەگرێت و پێست لە وشكبوون دەپارێزێت.
ئەگەر دەتەوێ پێستێكی درەوشاوە و جوانت هەبێت، پێویستە رووەكی قارچك بخەیتە ناو بەرنامەی خۆراكی رۆژانەت.