كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا دەكات

ڕۆژی شەممە 18ـی حوزەیرانی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا و شاندی میوان وردەكاری و دواپێشهاتەكانیان لەمەڕ دۆخی گەلی كورد لە سووریا و نیگەرانییەكانی هاووڵاتیانی كورد لەبارەی داهاتوویان لە سووریا بۆ سەرۆك بارزانی شیكردەوە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی تێبینی و ئامۆژگارییەكانی پەیوەست بە بارودۆخی گەلی كورد لە سووریا خستەڕوو و جەختیشی لەوە كردەوە كە پێویستە هاووڵاتیان و ڕۆڵەكانی گەلی كورد لە سووریا زێد و وڵاتی خۆیان جێنەهێڵن و خۆڕاگر بن.