ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزیری دەرەوەی رووسیا رای گەیاند لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگی ئەتۆمیدا، هیچ لایەك نایباتەوە.
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی "تاس"ی رووسی، رای گەیاند هیچ لایەنێك لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگی ئەتۆمیدا، نایباتەوە، بۆیە پێویست ناكات هیچ كاتێك پەنای بۆ ببەین.
لاڤرۆڤ گوتیشی مۆسكۆ دەستپێشخەری سەرەكییە لەو زانیارییانەی لە لوتكەی رووسیا و ئەمریكادا خرانەڕوو بەنوێنەرایەتی پێنج ئەندامە هەمیشەییەكەی ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی هەڕەشەكانی چەكی ئەتۆمی.
وەزیری دەرەوەی رووسیا ئاماژەشی بەوەدا كە هەرگیز ئەوە ڕوونادات، لایەنێك لە جەنگی ئەتۆمیدا بیباتەوە، بۆیە پێویست ناكات هیچ كاتێك پەنای بۆ ببردرێت، ئەمە هەڵوێستی رووسیایە و بەتوندی پابەندن بەمەوە.