ئاڵتان تان: تەنیا سیاسەتی سەرۆک بارزانی ڕاست و دروستە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئاڵتان تان: تەنیا سیاسەتی سەرۆک بارزانی ڕاست و دروستە

 

ئاڵتان تان، سیاسەتمەداری دیاری کورد لە باکووری کوردستان و پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە، لە هەڤپەیڤینێکی تایبەت لەگەڵ (باسنییوز)دا، باس لە خراپیی سیاسەتی پەکەکە دەکات لە ناوچەکەدا و دەڵێ “سەرۆک بارزانی کاریزمایە بۆ کوردان”.

(باسنیوز): بۆچوونی ئێوە لەسەر ئەو ڕوودانە سیاسییانە و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە هەندێک وڵات و ناوچەدا چییە و لەم جیۆپۆلەتیکەدا ڕۆڵی کورد چی دەبێ؟
ئاڵتان تان: جێگای داخە كە دۆخی کوردان باش نییە، ئێستا نزیکەی ٤٠ ملیۆن کورد لە چەندین وڵات بڵاو بوونەتەوە، بەڵام وەك هێزەکی باش دەرنەکەوتوون، لە عێراق و سووریا و تورکیاشدا دۆخیان خراپە و یەکگرتوو نین، هەموویان دەڵین ئێمە یەکێتی و یەکگرتنی کوردمان دەوێت، بەڵام دەشیانەوێ لایەنەکانی دیكە ژێر دەست بکەن، بۆ نموونە پەکەکە؛ کاتێک پەکەکە دەڵێت با یەکێتیی کوردان بخوازین، دەیەوێ هەموو هێزەکانی دیكە لەژێر دەستی ئەواندا بێت و هەموویان پەکەکە بن، ئەمەش زۆرداری و فاشیزمیەتە، لەبەرئەوە کورد ناتوانن ببن بە یەک، ئەم سیاسەتە لە سووریا و تورکیا شکستی هێنا، وا لە شنگالیش شکست دێنێ، ئەمە سیاسەتێکی خراپە و ڕەوشی کوردان ئاڵۆزتر دەکات.


(باسنیوز): لە رۆژئاوای کوردستان دوو ڕێكکەوتن لەنێوان ئەنەکەسە و پەیەدەدا كران، هەردووكیان بە هۆی سیاسەتی تاکڕەویی پەکەکە شکستیان هێنا، لەسەر بابەتە بۆچوونت چییە؟
ئاڵتان تان: وەک ئاماژەم پێ کرد، پەکەکە دەڵێ با هەموو هێزەکانی دیکە بێنە ژێر دەستم کار بکەن، ئەمەش سیاسەتێکی زۆر هەڵەیە، لە تورکیاش ئەو هەڵەیە دەکات، چونکە پەیەدە و یەپەژە هەموویان سەر بە پەکەکەن و پەکەکە ئەم سیاسەتە هەڵەیەی خۆی ناگۆڕێت.

(باسنیوز): چارەسەری چییە؟
ئاڵتان تان: دوو ڕێگا هەن، دەبێ پەکەکە بە بێ چەک و بە بێ شەڕ ئەم کێشەیە چارەسەر بکات و ڕێککەوتن بکات و بە ڕێگای دیموکراسییانە سیاسەت بکات، چونکە هیچ شتێک لە تورکیا بە شەڕ بەدەست نایەت، بە کلاشینکۆڤ و دەمانچە مومکین نییە وڵاتێک ئاوەدان بکەیت.

(باسنیوز): کەواتە ئەم سیاسەتەی پەکەکە دەیکات هەڵەیە؟
ئاڵتان تان: هەڵبەت سیاسەتێکی هەڵەیە، کاتی شەڕ و جەنگ بەسەرچووە و نەماوە، چونکە تورکیا ئەمنیەتی پتەو کردووە، هەر لە سنووری ئەنتاکیاوە بگرە تا عەفرین و سەرێ کانی و تا مەنبەج و قامشلۆ و دەتوانێ زیاتریش کۆنترۆڵ بکات، بۆیە ناكرێ بە شەڕ شتێک بکەین، ئەو کاتەی شەڕ نەما، زیاتر لە ٨٧ پەرلەمانتارمان هەبوون و بەشێک لە شارەوانییەکانی تورکیا بەدەست هەدەپەوە بوون، هەموو ئەمانە نەمان، دەبێ سیاسەت بگۆڕین، چونکە بە شەڕ هیچ شتێک قازانج ناكەین، ئەو سیاسەتە هەڵەیە و بەردەوامیی پێ دەدەن، لە رۆژئاوای کوردستان هەندێک پارتی سیاسیی هەن، هزریان لەوان جیاوازە قبووڵیان ناکەن، دەبێ پەکەکە دەست لە چەک هەڵبگرێت و بە ڕێگای دیموکراسی کار بکات، دیموکراسی بە زۆرداری گەشە ناكات و ناچەسپێ.

(باسنیوز): بە هەوڵی سەرۆک بارزانی، پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەستی پێکرد و هەموو کارێک کرا، بە رای ئێوە پێڤاژۆییە بۆ کورد چەند گرنگ بوو؟
ئاڵتان تان: کاتێک سەرۆک بارزانی سەردانی ئامەدی کرد، بۆ پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ هەمووو سیاسەتمەدارانی کورد کۆبووەوە و بە ڕاوشکانە سیاسەتی خۆی باس کرد و گوتی لە هەولێر چەندین جار ڕێککەوتن بۆ رۆژئاوای کوردستان كرا، بەڵام پەکەکە هەموویانی هەڵیانوەشاندەوە، بەڵام جێگای داخە ئەوان بە گوتەی سەرۆک بارزانیان نەکرد و ئێستاش دەیانەوێ هەرێمی کوردستان ڕابکێشنە نێو شەڕی خۆیان، مومكین نییە سەرۆک بارزانی بچێتە نێو شەڕێکی وا، چونکە ئەگەر هەرێمی کوردستان بچێتە نێو شەڕێکی ئەوها، هەولێر و کەرکووکیش داگیر دەکرێن.

(باسنیوز): کوردان لە دونیادا یەک ستاتۆیان هەیە، ئەویش هەرێمی کوردستانە و ئێستا هەولێر ناوەندێکی سیاسی و دیبلۆماسییە ل جیهاندا، گەرەکە کورد چۆن بیپارێزن؟
ئاڵتان تان: مەرجە و دەبێت، چونکە لەدەستی ئێمەدا یەک ستاتۆمان هەیە، ئەویش هەرێمی کوردستانە، ئەگەر نەمانتوانی ئەو ستاتۆیە بپارێزین و خراپمان کرد، بۆ نموونە، ئەو کاتەی یەکێتی و چەپەکانی کوردستان لە کەرکووک ئەو کارەیان کرد، کەرکووک چوو، لەبەرئەوە دەبێ کورد ئەن ستاتۆیە وەک منداڵەکانیان و وەک کچ و کوڕ و لاوەکانیان بە شكۆوە بپارێزن..

(باسنیوز): ئالتان ناوێکی دیارە لە پەرلەمانی تورکیا، وەک پشتگیری لە سەرۆک بارزانی، هەڵوێستێکی کوردانەت لە دژی پەرلەمانتارێکی جەهەپە نواند، ڕۆڵی سەرۆک بارزانی چۆن دەبینی؟
ئاڵتان تان: جگە پەیامبەران، هیچ کەس لە رەخنەی بەدەر نییە، هەموو کەس کەموکوڕی هەیە، من خۆشم کێماسیم هەن، بەڵام سیاسەتی سەرۆک بارزانی زەڵاڵتر و ڕاستترە.

(باسنیوز) ئێستا سەرۆک بارزانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چۆن دەبینی؟
ئاڵتان تان: سەرۆک بارزانی بۆ هەموو کوردان کاریزمایەکی گرنگە.