هەنگوین چ كاریگەرییەكی لەسەر خانمان هەیە؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

هەنگوین چ كاریگەرییەكی لەسەر خانمان هەیە؟

 

بەگوێرەی توێژینەوەكانی پزیشكان و پسپۆڕانی ئەمریكی، خواردنی ڕۆژانەی تەنیا یەك كەوچك هەنگوین، بۆ خانمان سوودی یەكجار زۆری هەیە، بۆ نموونە، كاریگەریی ئەرێنیی لەسەر ئاستی هۆشیاریی خانمان هەیە، خانمان بە حوكمی ئەوەی لە قۆناغی لە زگ وەستان تووشی كێشەی ئێسقانەكان دەبن، بە خواردنی رۆژانەی هەنگوین، تا ڕادەیەكی زۆر لە كێشەی ئێسقانەكان پارێزراو دەبن و كاریگەرییە نەرێنییەكانی حاڵەتی سروشتی لە زگ وەستان لەسەر تەندروستیی خانمان كەمتر دەبێت. هەنگوین بەسوودە بۆ مێشك، هەروەها بۆ باشكردنی ئاستی وشیاریی مێشكی بەساڵاچووان.