لە مەكسیك سیاسەتمەدارێكی گەورە بەزیندوویی دەسوتێنرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لە مەكسیك سیاسەتمەدارێكی گەورە بەزیندوویی دەسوتێنرێت

سیاسەمەدارێكی مەكسیكی كاتێك دەچێتە سەردانی ماڵی باپیرەی، لەلایەن كۆمەڵێك خەڵكەوە رێگەی لێدەگیرێت و دوای ئەوەی زۆری لێدەدرێت، پاشان بەزیندوویی دەیسوتێنن و گیان لەدەست دەدات.

دانیاڵ پیكازۆ، راوێژكار لە پەرلەمانی مەكسیك و لە هەمان كاتدا سیاسییەكی بەناوبانگیشە، لە ولایەتی (Pueble)، لە لایەن 200 كەسەوە لێی دەدرێت و پاشان نەوتی پێدا دەكەن و دەیسوتێنن، هۆكارەكەشی تۆمەتباركردنییەتی بە رفاندنی منداڵێك.

میدیاكانی مەكسیك بڵاویان كردەوە، لە گروپێكی واتس ئاپ بڵاوكرایەوە كە دانیاڵ منداڵێكی رفاندووە، پاشان ئەو هەواڵە لە چەندین گروپی تری واتس ئاپ بە فراوانی بڵاوكرایەوە، بۆیە لە ولایەتی (Pueble)، لەلایەن 200 كەسەوە رێی لێدەگیرێت و دوای لێدانێكی زۆر دەیسووتێنن و دەمودەست گیان لەدەست دەدات.

ئەگەرچی كاتێك پۆلیس گەیشتە سەر رووداوەكە دانیاڵ نەسوتێنرابوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی خەڵكەكە زۆر بووە، بۆیە پۆلیس نەیتوانیوە پارێزگاری لە دانیاڵ بكات، بەڵام توانیویەتی تەرمەكەی وەربگرێتەوە.

پەرلەمانتارێكی مەكسیكی بەناوی (Johanna Torress)، دەڵێت دانیاڵ زۆر بەتوانا بوو و گەنجێك بوو سوودێكی زۆری بۆ وڵاتەكەی هەبووە و خەیاڵی زۆر گەورەی هەبوو.

پارتی بزوتنەوەی ناسیۆنالیستی مەكسیكی، كە گەورەترین كوتلەی پەرلەمانییە، لەسەر ئەو رووداوە دەڵێت، چاوەڕێی عەدالەت دەكەین تا تاوانباران بە سزای خۆیان بگەن.

لەساڵی 2019 لە هەمان ولایەت، حەوت كەس بە زیندوویی سوتێنران و گیانیان لەدەستدا، بۆیە سوتاندنی دانیاڵ دەبێتە دووەم رووداو لەو ولایەتەدا.