بەرپرسێكی ئاكەپە: هەرگیز لەبیرمان ناچێت لە كەناڵێكی خۆمانەوە سووكایەتی بە كورد بكرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەرپرسێكی ئاكەپە: هەرگیز لەبیرمان ناچێت لە كەناڵێكی خۆمانەوە سووكایەتی بە كورد بكرێت

محەمەد مەتینەر، نووسەری دیاری ڕۆژنامەی (یەنی شەفەق)ی توركی و پەرلەمانتاری پێشووی توركیا لەسەر لیستی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكەپە)، ڕەخنە لە سیاسەتی تەلەڤزیۆنی (ATV)ی توركیی دەگرێت، كە لە دوو زنجیرەدرامای ئەو تەلەڤزیۆنەدا سووكایەتی بە كورد دەكرێت.

مەتینەر لە نووسینێكدا كە لە ڕۆژنامەی (یەنی شەفەق)، زمانحاڵی ئاكەپەدا بڵاوی كردووەتەوە، دەڵێت: ''مەگەر ئێمەی ملیۆنان كورد كاتێك دڵمان دەشكێت هیچ بایەخێكمان نییە، دیارە ئێمەی كورد، ئەوەندەی زنجیرەدرامای (تاقیكردنەوەی عوسمان) بایەخمان نییە''.

ئەو نووسەرە ڕەخنە لە كەناڵی (ATV)ی توركیی دەگرێت كە لە دوو زنجیرەدرامادا بە ناوی (گورگی تەنیا و تاقیكردنەوەی عوسمان) سووكایەتی بە كورد كراوە.

نووسەر دەنووسێت: ”لەگەڵ ئەوەی ئێمەی كورد، پێشتریش نیگەرانیی خۆمانمان لەبارەی ئەو زاتانەوە ڕاگەیاندووە كە زمانێكی زۆر نەژادپەرستانە و فاشیستی بەرامبەر بە كورد بەكار دەهێنن و ملیۆنان كورد وەكوو دوژمن سەیر دەكەن، كەچی لە كەناڵی خۆمان (ATV) پانمان دەكەنەوە و هەلی كاری تریان دەدەنێ، بۆ نیگەرانییەكانی ئێمە لەو ڕووەوە هیچ وشەیەك نادۆزمەوە''.

مەتینەر ئاماژە دەدات: ئێمە وەكوو كورد هەرگیز لەبیری ناكەین لە دوو زنجیرەدرامادا بە ناوەكانی (گورگی تەنیا و تاقیكردنەوەی عوسمان) لە كەناڵی (ATV)، بە زمانێكی فاشیستی و نەژادپەرستی باسی كورد كراوە.

باسی لەوەش كردووە، لەبەر ئەوەی (ATV) كەناڵێكی سەر بە خۆمانە، بۆیە وا لێك دەدرێتەوە كە حكوومەتی ئاكەپە ویستوویەتی ئەو زنجیرەدرامایانە پەخش بكرێت و ملیۆنان كورد نیگەران بكەن. هەروەها نیگەرانیشەوە لەوەی ڕۆشنبیرانی توركیا و بەرپرسانی ناو ئاكەپە بێدەنگییان لەو سووكایەتییەی لەو دوو زنجیرەدرامایەدا بە كورد كراوە هەڵبژاردووە، دەڵێت دەبێت بزانن دیدگای ئاكەپە و سەرۆكەكەی، برایەتیی كورد و توركە.

لە زنجیرەدرامای (گورگی تەنیا)دا سووكایەتی بە قەوارەی هەرێمی كوردستان كراوە و لە دیمەنێكی ئەو درامایەدا دەستگیركراوێكی تورك لە یەكێك لە دادگاكانی هەولێر، دەڵێت دان بە دادگاكەتاندا نانێم، چونكە ئێوە پیاوی ئەمریكان و ئەمریكا بڕوات ئێوە كۆتاییتان هاتووە.

 باس لەوەش دەكات كە كەركووك و هەولێر و مووسڵ و سلێمانی خاكی توركیایە، ئەمەش ملیۆنان كوردی لە جیهاندا تووڕە كرد.