سەرۆكی دەزگای لێكۆڵینەوە و راپرسی (مێترۆپول) لە توركیا، پێشبینی دەكات لە پاییزی ئەمساڵدا، توركیا بچێتە ناو هەڵبژاردنی پێشوەختەوە، ئەمەشی لە چەند بەرپرسێكی گەورەی ناو پارتە سیاسییەكانی توركیا بیستووە.
ئۆزەر سێنجار، سەرۆكی دەزگای لێكۆڵینەوە و راپرسی (مێترۆپول)، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ئاشكرای كردووە، توركیا لەمساڵدا دەچێتە ناو هەڵبژاردنی پێشوەختەوە، ئەم زانیارییانەشی لە زاری چەند بەرپرسێكی گەورەی ناو پارتە سیاسییەكان بیستووە.
ئەو دەنووسێت: ”ئەردۆغان هەرچەندی داكۆكی بكات لەوەی هەڵبژاردن لە كاتی خۆی دەكرێت كە 2023یە، بەڵام ئەمە بە ئامانج دەكات و دەیەوێت ئۆپۆزسیۆنی توركیا ئەوەی دەیانەوێت بەدەستی نەهێنن لەو ماوەیەدا“.
باسیش لەوە دەكات، بەلای ئەردۆغانەوە شتێك نییە بەناوی هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا، بەڵكوو چ كاتێك زانی دەیباتەوە، یەكسەر توركیا دەباتە ناو هەڵبژاردنەوە.