میوە زەردەكان زیاتر بە دژە هەوكردن ناسراون و لەم رووەوە سوودی زۆر بە جەستە دەگەیەنن. بەگوێرەی زانیارییەكانی پسپۆڕانی خۆراك لە ماڵپەڕی فەرمی (خۆراكی تەندروست)دا، لیمۆی ترش دژی هەوكردنەكانی جەستە كار دەكات.
لیمۆی زەردی شیرینیش بەهەمان شێوە، جەستە لە هەوكردن پاك دەكاتەوە .ئەنەناس، كە میوەیەكی زەرد رەنگە، بۆ فشاری بەرزی خوێن زۆر بەسوودە. قەیسی جگە لەوەی دەوڵەمەندە بە مەوادی كانزایی، بۆ تەندروستیی دڵیش بەسوودە و لەكۆتاییدا مۆز ماسوولكەكانی جەستە بەهێز دەكات.