له‌ توركیا به‌هۆی باران و لافاو سێ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

له‌ توركیا به‌هۆی باران و لافاو سێ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا

له‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌ ئه‌نجامی بارانی به‌ خوڕ و لافاو، 3 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا و كه‌سێكیش بێ سه‌روشێن بووه‌.

به‌هۆی ئه‌و باران و لافاوه‌ زۆره‌ی كه‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی وڵاتی توركیای گرتووه‌ته‌وه‌، وێڕای گیان له‌ده‌ستدانی سێ كه‌س و بێ سه‌روشوێن بوونی كه‌سێكی دیكه‌ له‌ چه‌می تاتله‌ر، هاوكات به‌شێكی شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ رووبه‌ڕووی رۆچوون و تێكچوون بوونه‌ته‌وه‌.

میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی چانكایای ئه‌نقه‌ره‌، له‌ هه‌ر مه‌تر چوارگۆشه‌یه‌كدا 28 كیلۆ گرام باران باریوه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ هاووڵاتیان ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێ له‌ ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌، له‌ باره‌ی دووباره‌ بارانی به‌خوڕ و دروستبوونی لافاو هۆشداریی ده‌ده‌ن.