لە قەزای خانەقین دەست بە دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی ئایاری 2022 دەكرێت.
لەمبارەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 13ی 6ی 2022، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی خانەقین، سەر بە هەرێمی كوردستان، ئاگادارییەكی بڵاو كردەوە و وێنەیەك لە ئاگادارییەكە دەست (باسنیوز) كەوتووە، تێیدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی خانەقین ئاگاداری كارگێڕیی قوتابخانەكان دەكاتەوە، كە ئەمڕۆ دووشەممە، مووچەی مانگی پێنجی 2022 دەگاتە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی خانەقین.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، هەر كە پارەكە گەیشت، ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
لە خانەقین دوو بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە هەن، یەكێكیان سەر بە حكوومەتی هەرێمی كوردستانە و ئەوەی دیكەیشیان سەر بە وەزارەتی پەروەردەی عێراقە.