وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 كاتژمێرى داهاتووى سه‌رجه‌م پارێزگاكان بڵاو کرایه‌وه.
ئەمڕۆ دووشه‌ممه 13/6/2022، وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکاندا هەندێك کات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەگەڵ ئەگەری تاوەبارانى کەمی پچرپچر، كه زیاتر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری خۆرهه‌ڵاتی هەرێمى كوردستان.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، سبەی سێشه‌ممه 14/6/2022، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.