ئەمڕۆ یەکشەمە مەراسیمی دواهەمین رۆژی پاڵەوانییەتی عەرەبی بۆ وەرزشە ئاسمانییەکان لە هەولێر بەڕێوەچوو.
پاڵەوانیەتییەکە بە هاوکاری و هەماهەنگی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بە بەشداری تیمی 12 وڵات لە چیای کۆرەک - دیوی خەلیفان ئەنجام درابوو، بۆ ماوەی شەش ڕۆژ بەردەوام بوو.
لە مەڕاسیمەکەی ئەمڕۆدا، لە بەرامبەر هاوکاری و پاڵپشتییان، خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.