مەترسی دەكەوێتە سەر ژیانی ئیسرائیلییەكان لە توركیا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

مەترسی دەكەوێتە سەر ژیانی ئیسرائیلییەكان لە توركیا

ئەمڕۆ یەكشەممە بەرپرسێكی ئیسرائیل بڵاوی كردەوە چیتر ژیانی ئیسرائیلییەكانی نیشتەجێی توركیا پارێزراو نییە و لە ماوەی مانگی رابردوودا هێرشێكی ئێرانییەكان بۆ سەر ئامانجێكی ئیسرائیلی لە توركیا شكستی پێهێندراوە.

كەناڵی "نیوز13"ی ئیسرائیلی لە زاری بەرپرسێكی ئەمنیی وڵاتەكەی گواستەوە كە ئێستا هەڕەشەی راستەوخۆ و ڕوون لەسەر ژیانی ئیسرائیلییەكانی نیشتەجێی توركیا هەیە.

بەپێی كەناڵەكە، مانگی رابردوو هاوكات لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی هێرشە ئێرانییەكە، گەشتیارانی ئیسرائیلییش لە شوێنە گەشتیارییەكانی توركیادا لەژێر هەڕەشەی رفاندندا بوون.

كەناڵی "نیوز13"ی ئیسرائیلی ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە چەند تیمێكی فەیلەقی قودسی ئێران لە توركیا نیشتەجێن و هەوڵی رفاندنی هاووڵاتییانی ئیسرائیلی و كوشتنیان دەدەن.