دوو سه‌رباز‌ی توركیا به‌ بۆمبی چێنراوی په‌كه‌كه‌ كوژران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

دوو سه‌رباز‌ی توركیا به‌ بۆمبی چێنراوی په‌كه‌كه‌ كوژران

 وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا كوژرانی دوو سه‌رباز و برینداربوونی دوو سه‌ربازی دیكه‌ی له‌ ناوچه‌یه‌كی سنووریی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12/6/2022، وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاندووه‌، كه‌ له‌ ناوچه‌ی زاب/ ئاڤاشین، له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی بۆمبی چێندراوی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه‌، دوو سه‌ربازیان كوژراون.

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، سه‌ره‌تا سه‌ربازێك كوژراوه‌ و سێی تریش بریندار بوون، له‌ نه‌خۆشخانه‌ش یه‌كێك له‌ برینداران گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

خلووسی ئاكار، له‌ 18ی نیسانی ڕابردوو، پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئاسمانی و وشكانیی دژی په‌كه‌كه‌ به‌ ناوی (چنگی قوفڵ) ڕاگه‌یاند و له‌و كاته‌وه‌ شه‌ڕ و تێهه‌ڵچوونی سه‌خت ڕووی داوه‌، له‌ 25ی هه‌مان مانگدا، كۆتاییهاتنی قۆناغی یه‌كه‌می شه‌ڕه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.