شاتوو یەكێكە لەو میوە مزر و بەتام و خۆشانەی، لە وەرزی گەرمادا بەرهەم دێت و دەست دەكەوێت.
ئەم میوەیە جگە لە تامی مزر و خۆشی، تایبەتمەندیی دیكەیشی هەیە. پسپۆڕان و شارەزایانی بواری خۆراك لە پێگەی فەرمیی (خۆراكی تەندروست)، لەسەر ئەم میوەیە دەڵێن، شاتوو كاریگەریی هەیە لەسەر ئاستی هۆرمۆنی تیستۆسترۆن و كاریگەریی ئەرێنی هەیە لەسەر وەچەخستنەوە.
شاتوو بە میوەیەكی دژەئۆكسان ناسراوە و ئەم میوەیە بەتایبەت بۆ پیاوان یەگجار بەسوودە و تۆوەكانی پیاو بەهێز دەكات، بە هەمان شێوە شاتوو بۆ خانمانی دووگیانیش سوودی یەگجار زۆری هەیە.