مۆبایل بۆ منداڵ مەترسیدارە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لە تازەترین توێژینەوەكاندا، كە لەلایەن توێژەران و پسپۆرانی ئەمریكی كاری لەسەر كراوە، دەركەوتووە كە مێشكی منداڵان دە قات زیاتر لە گەورەساڵان زیانەكانی شەپۆلی ئیلكترۆموگناتیسی مۆبایل وەردرگرێت.

بە شێوەیەكی سادەتر بڵێین، بە پێنج خولەك قسەكردنی منداڵ بە مۆبایل ئەم زیانە مەترسیدارانەی بەردەكەوێت و خێزانەكان دەبێت ئاگاداری ئەم حاڵەتە بن و بەبیانووی ژیركردنەوە یاخود بێدەنگكردن و سەرقاڵكردنی منداڵ، مۆبایلیان نەدەنە دەستەوە و تا پێتان دەكرێ مۆبایل لە منداڵانی كەمتەمەن دوور بكەنەوە و لە كاتی خەویشدا مۆبایلەكەتان با لە منداڵەكەتانەوە نزیك نەبێت، یاخود وا باشترە بیكوژێننەوە.

پسپۆڕان جەخت دەكەنەوە، بەكارهێنانی ئامێرە ئیلكترۆنییەكان، بەتایبەت مۆبایل، دەبێت لەناو منداڵاندا قەدەغە بكرێت، دەنا كاریگەرییەكان یەك بەدوای یەك دەردەكەون و منداڵان چونكەهەستیار و ناسكن، ئەم زیانانەیان بەر دەكەوێ، لەوانە:

- قەڵەوی و زیادبوونی كێش.
- ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە.
- تێكچوونی باری دەروونیی منداڵ.
- كەمخەوی و بەدخەوی.
- تەنیایی و گۆشەنشینیی منداڵ.
- تێكچوونی بینایی چاوەكانی منداڵ.
- زیان گەیشتن بە پەنجەكانی دەست.
- تووڕەبوون و ئاڵۆزبوونی زەینی منداڵ.