لە توركیا و باكووری كوردستان مووچەی مامۆستا و پزیشک و پۆلیس كەم بووەتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لە توركیا و باكووری كوردستان مووچەی مامۆستا و پزیشک و پۆلیس كەم بووەتەوە

چەند ڕۆژێك بەر لە ئێستا، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەركۆماری توركیا، مووچەی هەموو كارمەندانی حكوومەت و خانەنشینانی زیاد كرد، بەڵام ئەو زیادبوونە كاریگەریی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان نەبوو، چونكە بەراورد بە 2021 تێچووی ژیان زۆر گرانتر بووە و بەهای لیرەیش زیاتر دابەزیوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، مووچەی پزیشك، مامۆستا و پۆلیس لە توركیا، ئەگەر لەمساڵدا زیادی كردووە، بەڵام بەراورد بە 2021 مووچەكەیان كەم بووەتەوە.

بۆ نموونە، لە 2021، كەمترین مووچە لە توركیا 2825 لیرە بووە، كە دەیكرد 319 دۆلاری ئەمریكی، بەڵام لە 2022 و دوای زیادكردنی مووچەی فەرمانبەران لە توركیا و باكووری كوردستان، بەهۆی ئەوەی بەهای لیرەی توركی دابەزیوە، بۆیە كەمترین مووچە بە دۆلار دەكاتە 293 دۆلار.

مووچەی پزیشك لە توركیا لەم ساڵدا 159 دۆلار كەمی كردووە، مووچەی مامۆستا 77 دۆلار كەمی كردووە و پۆلیسیش 102 دۆلار كەمی كردووە.

 بە شێوەیەكی گشتی، كەمترین مووچە لە توركیا بەراورد بە ساڵی 2021، نزیكەی 26 دۆلار كەمی كردووە.

هەڵاوسانی ئابووری لە توركیا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست، ئەویش 75%ە، ئەمەش وای كردووە ژیان لەو وڵاتە لەڕووی ئابوورییەوە زۆر ئەستەم بێت، بەڵام ئەردۆغان بەڵێنی داوە كە نایەڵێت بارودۆخی ئابووری بەو شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت و چارەسەری دەكات.