بەربژێربوونی ئەردۆغان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی، مشتومڕی یاسایی لێ کەوتووەتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەربژێربوونی ئەردۆغان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی، مشتومڕی یاسایی لێ کەوتووەتەوە

بەپێی دەستوور، ئەردۆغان بۆی نییە خۆی بەربژێر بكاتەوە

ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەركۆماری توركیا، بۆ یەكەم جار لە میتینگێكی ئیزمیر ڕایگەیاند، ئەو دەبێتە بەربژێری هاوپەیمانیی (كۆماری) بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایەتیی توركیا، بۆیە بەربژربوونی ئەردۆغان مشتومڕی یاسایی لێ کەوتووەتەوە.

بەگوێرەی دەستووری توركیا، هەركەسێك بیەوێت ببێتە سەركۆماری توركیا، بۆی هەیە دوو خول خۆی بەربژێر بكات و ببێتە سەرۆك، دوای ئەوە بۆی نییە خۆی بەربژێر بكاتەوە، بۆیە بەهۆی ئەوەی کە ئەردۆغان دوو خولە سەركۆماری توركیایە و دەیەوێت جارێکی دیکەش خۆی بەربژێر بکاتەوە، ئەم بابەتە لەنێو یاساناساندا مشتومڕی یاسایی لێ کەوتووەتەوە و بەشێكیان پشتگیری لە بەربژێربوونەوە ئەردۆغان دەكەن و بەشێكیشیا دژین.

بەر لەوەی ئەردۆغان سیستەمی سیاسیی توركیا لە پەرلەمانییەوە بکات بە سەرۆكایەتی، توانیی بە دەنگی خەڵك ببێتە سەركۆماری توركیا، بەڵام بەهۆی ئەوەی سیستەم پەرلەمانی بوو، دەسەڵاتەكانی كەم بوو، بۆیە توانیی لەگەڵ پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی (مەهەپە)، لەناو پەرلەمان بە زۆرینەی دەنگ سیستەمی سیاسی بكەنە سەرۆكایەتی، ئەویش دوای ئەوەی دەخرێتە بەردەستی میللەت و دەنگی لەسەر دەدرێت.

ئەردۆغان، خەونەكەی هاتە دی و سیستەمی كردە سەرۆكایەتی و بووە كەسی یەكەمی توركیا، بەڵام ئایا بۆی هەیە لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی 2023دا ببێتەوە بە بەربژێر بۆ سەركۆماریی توركیا؟

پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە)، دەڵێن ئەردۆغان دوو خولە سەركۆماری توركیایە، چۆن دەبێت بۆ خولی سێیەم خۆی بەربژێر بكات، ئەمە پێچەوانەی دەستووری توركیایە. بەڵام نووسەر و مامۆستایانی زانكۆی سەر بە پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكەپە) پێیان وایە، خولێك بۆ ئەردۆغان هەژمار ناكرێت، چونكە خولێكی سەركۆماربوونی ئەردۆغان، بەر لە گۆڕینی سیستەم بووە، بۆیە كاتێك دەستوور هەموار كراوەتەوە، لە دەستووردا دەڵێت، دوو خول، واتە دوو خول لە سیستەمی سەرۆكایەتی و ئەوەی پێشووتر حیسابی بۆ ناكرێت.

جێم ئوزەن، سەرۆكی پێشووی پارتی گەنجانی توركیا، داوا لە ئۆپۆزسیۆن دەكات خۆیان بۆ ئەوە ئامادە بكەن كە ئەردۆغان نامێنێت، چونكە بەپێی دەستوور بۆی نییە بەربژێر بێت.

ئوزەن ڕایگەیاند كە دەبێتە بەربژێر و بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی توركیا و سەر دەكەوێت، بەڵام دەڵێت: ''ڕكابەری من ئەردۆغان نییە، چونكە ئەو بەپێی دەستوور نابێتە بەربژێر''.