فه‌رمانگه‌یه‌كی حكوومه‌ت هه‌لی دامه‌زراندنی ده‌یان كه‌س ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

فه‌رمانگه‌یه‌كی حكوومه‌ت هه‌لی دامه‌زراندنی ده‌یان كه‌س ڕاده‌گه‌یه‌نێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی پارێزگای دهۆک هەلی دامەرزاندنی دەیان کەسی ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی پارێزگای دهۆکدا داوا لە خوازیارانی دامەزراندن کراوە فۆڕمی دامەزراندن پڕ بکەنەوە تاکوو بە شێوەی گرێبەست لەو فەرمانگەیەی حکوومەتدا دابمەزرێن.

ئەوەش ڕوون کراوەتەوە کە پێویستە زانیارییەکان بەدروستی لەناو فۆڕمەکەدا تۆمار بکرێن، چونکە بە هەر کەموکووڕییەک شانسی دامەزراندنەکە لەدەست دەچێت و فۆڕمەکە پووچەڵ دەکرێتەوە.

لە ڕاگەیاندنەکەدا شەش تێبینی و ڕێنوێنی هاتووە کە بریتین لە:

1-‌ مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕ دەکاتەوە دانیشتووی پارێزگای دهۆک بێت.

2-‌ سەرجەم زانیارییەکانی خۆی بە زمانی کوردی تۆمار بکات.

3-‌ دوای وردبینیی فۆڕمەکە ئەگەر دەرکەوت لە هەر بڕگەیەکیدا هەڵە کراوە، فۆڕمەکە پووچەڵ دەکرێت.

4-‌ تەنیا یەک جار هەوڵی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بدەن و ئەگەر پڕکردنەوەی فۆڕمەکە دووبارە بکرێتەوە، پووچەڵ دەکرێت.

5- تەنیا ئەو شوێنانەی فۆڕمەکە پڕ بکەوە کە پەیوەندییان بە تۆوە هەیە.

6- پێویستە ئەو کەسانەی کاندید دەکرێن و پەیوەندییان پێوە دەکرێت هەموو بەڵگەنامەکانی خۆیان بەپێی خاڵەکانی ناو فۆڕمەکە ئامادە بکەن، چونکە لە کاتی چاوپێکەوتندا و دواتریش بەبێ بەڵگەنامە هیچ خاڵێک وەرناگرن.

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندنەکە لێرە کلیک بکە.