ملیارێک و 500 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاو لە پارێزگای دهۆک تەرخان کرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ملیارێک و 500 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاو لە پارێزگای دهۆک تەرخان کرا

بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە گوژمەی ملیارێک و 500 ملیۆن دیناری بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری دهۆک تەرخان کردووە، بۆ ئەوەی پڕۆژەی ئاوی پێ جێبەجێ بکرێت.

 خه‌لات ئه‌مین، بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری پارێزگای دهۆک، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ''بە گوژمەی ملیارێک و 500 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێکردنی 10 پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە لە پارێزگای دهۆک تەرخان کراوە و ئەو گوژمەیە بەسەر هەموو قەزا و ناحیەکانی دهۆکدا دابەش کراوە؛ بۆ قەزای ئامێدی زیاتر لە 499 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێکردنی چوار پڕۆژە و بۆ قەزای سێمێل زیاتر لە 533 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێکردنی سێ پڕۆژە تەرخان کراوە، هەروەها لە قەزای بەردەڕەش بە گوژمەی 328 ملیۆن دینار دوو پڕۆژە جێبەجێ دەکرێن و بۆ پڕۆژەیەکی قەزای شێخانیش 136 ملیۆن دینار تەرخان کراوە''.  

بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری پارێزگای دهۆک ئاشکرایشی کرد: ''ئەو ژمارە پڕۆژەیە ئێستا چوونەتە قۆناغی ڕاگەیاندن لە ئیدارەی پارێزگای دهۆک و پاش ڕاگەیاندن دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت''.