له‌ ئه‌ڵمانیا نەخۆشیی (ئەسپی خەمبار) بڵاو بووەتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

له‌ ئه‌ڵمانیا نەخۆشیی (ئەسپی خەمبار) بڵاو بووەتەوە

شارەزایانی بواری تەندروستی هۆشدارییان داوە لەوەی، نەخۆشییەکی دەگمەن و کــوشندە بـڵاو بووتەوە.

ماڵپه‌ڕى (RT)ى ڕووسى بڵاوى كرده‌وه‌، بەرپرسانی تەندروستیی ئەڵمانیا، لە هەواڵێكی سەرسوڕهێنەردا بڵاویان کردووەتەوە، کە حاڵەتێکی نوێی نەخۆشییەکی زۆر دەگمەن، ناسراو بە نەخۆشیی (برێنا) دۆزراوەتەوە، كە بە نەخۆشیی (ئەسپی خەمبار)یش ناسراوە و لە (BDV)یەوە هاتووە.

ئەو بەرپرسانەی بواری تەندروستی لە ئەڵمانیا هۆشدارییشیان داوە، كە نەخۆشییەکە زۆر کوشندە و دەگمەنە و ئەمە تەنیا چەند جارێکە دەدۆزرێتەوە، لەدوای دەرکەوتنی لە ئەڵمانیا لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەیەمدا.

شایانی باسە، كە BDV دەبێتە هۆی هەوکردنی مێشک، سەرەنجام دەبێتە هۆی گیانلەدەستدان.