له 10ی حوزهیرانی 2014دا، بەبێ هیچ بەربەست و ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ئەوتۆ، 500 چەکداری داعش لە ڕۆژئاوای مووسڵ هێرشیان کردە سەر شارەکە و تەواوی مووسڵیان داگیر کرد، لە کاتێکدا سێ فیرقەی سوپا و پۆلیسی عێراق، کە بە نزیکەی 100 هەزار چەکداری مەشقپێکراو مەزندە دەکران و بە تازەترین جۆری چەکی پێشکەوتووی ئەمریکی پڕچەک کرابوون، خۆیان نەگرت و شارەکەیان بە دانیشتوانەوە ڕادەستی داعش و چارەنووسێکی نادیار کرد.