كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ئامادەبوونی سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاسایش بەشداری کۆبوونەوەیەك دەكات


دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەشداری کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد کە سەرۆکی ئێستای ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەشدار بوو.

لەم کۆبوونەوەیەدا چەندین باڵوێزی ولاتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەری رێکخراو و ئاژانسەکانی مافەکانی مرۆڤ و کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداری ئەم کۆبوونەوە راوێژکارییە بوون.

ئاوات مستەفا نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ئیکۆسۆک، دوو بابەتی ئاراستەی (فیرات حۆجا) سەرۆکی خولی ئێستای ئەنجوومەنی ئاسایش کرد، تایبەت بە رۆڵی ئەنجوومەنی ئاسایش لە رێگرتن یان کەمکردنەوەی دەستێوەردانی وڵاتانی دەوروبەر لە کاروباری عێراق و کاریگەری سەرۆکایەتی ولاتانی تازە پێگەیشتوو لە سەرۆکایەتیکردنی ئەنجوومەنی ئاسایش.

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەندام لە ئیکۆسۆک، بریارە مانگانە بەردەوام بێت، ئەمەش لە پێناو رەخساندنی هەلە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئاگاداری پرۆژە بریار و سیاسەتی کاری ئەنجومەنی ئاسایش بێت.