لاوێكی كورد دەبێتە سەرپەرشتیاری دامەزراوەیەكی جیهانی بۆ كاروباری كەشوهەوا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لاوێكی كورد دەبێتە سەرپەرشتیاری دامەزراوەیەكی جیهانی بۆ كاروباری كەشوهەوا

 

لاوێكی كوردی دانیشتووی وڵاتی پۆڵەندا لەمەودا سەرپەرشتی دامەزراوەیەكی گرنگی سەر بە نەتەوە بەكگرتووەكان دەكات كە گرنگیدەرە بە كەشوهەوا.

پێشەنگ هەڵەبجەیی كە ئێستا قوتابی دكتۆرایە لە زانكۆیەكی پۆڵەندا وەكوو سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی گەنجانی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری كەشوهەوا و ئاو هەڵبژدێرا و ئەو لاوە كوردە دەبێتە نوێنەری سەرجەم گەنجانی باكووری ئەفریقا و ڕۆژئاوای ئاسیا.

پێشەنگ هەڵەبجەیی بە (باسنيوز)ی راگەیاند: "هیوادارم لەم ئەركە قورسەدا بتوانم ببمە دەنگ و ڕەنگ و نوێنەری سەرجەم نەتەوە و وڵاتەجیاوازەكانی ناوچەكەم. ئەركی سەرشانم گەیاندنی دەنگ و داواكاریەكانیانە بۆ سەر مێزی گفتوگۆی سەركردەكانی جیهان. هەروەهائامانجمان داڕشتنی نەخشەڕێگایەكە بۆ چارەسەری كێشەی ئاو و گۆڕانی كەشوهەوا لە باكووری ئەفریقا و رۆژئاوای ئاسیا".

فیدراسیۆنێكە كە ناونراوە (یونیفا) لە ژێر چەتری هاوپەیمانێتی ئاو و كەشوهەوا Water and Climate Coalition ی رێكخراوی كەشناسی جیهانی World Meteorological Organization كاردەكات.

پێشەنگ دەڵێت: "زۆرێك لە خێزانەكانی نیشتمانەكەم بەداخەوە لە ئەنجامی قەیرانی بەردەوامی كەشوهەوادا، زۆرێك لەدەریاچەكان بەهۆی كەمیی ئاوەوە بەرەو كۆچكردنی زۆرەملێ وشك بوون من هەمیشە ویستومە دەنگی بێ دەنگ بم بۆ گەلەكەم، دەبلیو سیسی ئەم دەرفەتەی پێدام كە نوێنەرایەتیان بكەم، و كێشە و نیگەرانیەكانیان لەسەر پلاتفۆرمێكی نێودەوڵەتی بەرز بكەمەوە. بۆیە بەپاڵپشتی دەبلیو سی سی سوورم لەسەر ئەوەی كەدەنگی گەنجانی هەرێمەكەم بهێنمە سەر مێزی گفتوگۆ و بەشداریشم لەدروستكردنی نەخشەڕێگایەك بۆ ڕزگاركردنی هەرێم لەكاریگەری گۆڕانی كەشوهەوا لەڕوانگەی گونجاندن و هێوركردنەوە".