كتێبى "مام وسو ده‌زیی،گه‌شتى زۆزگ له‌ ده‌شتى هه‌ولێر تا نه‌غەده‌" بڵاو كرایه‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

كتێبى "مام وسو ده‌زیی،گه‌شتى زۆزگ له‌ ده‌شتى هه‌ولێر تا نه‌غەده‌" بڵاو كرایه‌وه‌

لە رێورەسمێکدا لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی کتێبی مام وسو دزەیی، گەشتی زۆزگ لە دەشتی هەولێر تا نەغەدە بڵاو کرایەوە.

ئه‌رده‌لان مام وسو ده‌زیی، نووسه‌رى كتێبەکە به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "ئه‌ كتێبه‌ کتێبێکی بیره‌ورییه‌ له‌ باره‌ى ژیان و رۆڵى باوكم له‌ سه‌رده‌مى پێشمه‌رگایه‌تى له‌گه‌ڵ مستەفا بارزانیى نه‌مر و ئیدریس بارزانی و سه‌رۆك بارزانى، ئه‌م كتێبه‌ چه‌ندین ته‌وه‌ر له‌ خۆ ده‌گرێت هه‌ر له‌ سه‌رده‌مى پێشمه‌رگایه‌تى و ئاواره‌ بوون له‌گه‌ڵ بارزانیى نه‌مر تا دوا ساتى كۆچى دوایی".

گوتیشی: "ئه‌م كتێبه‌ به‌شێكى ترى تایبه‌تە به‌ سه‌رجه‌م ئه‌و پەڕاوانەی کە رۆژانە له‌لایه‌ن دایكمەوە تۆمار كراون ده‌ستنووس كراون له‌ سه‌رده‌مى پێشمه‌رگایه‌تى و هاتنى بارزانیى نه‌مر بۆ لاى باوكم و تۆماركردنى داستانه‌كانى پێشمه‌رگه‌".

راشیگه‌یاند: "به‌شێكى ترى كتێبه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ رۆڵ و کەسایەتیی باوكم كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵانى له‌ سه‌رده‌مى پێشمه‌رگایه‌تى باسیان لێوه‌ كردووه‌، ئه‌م كتێبه‌ له‌ 340 لاپه‌ڕە پێکهاتووە، كارى دیزاینى له‌ لایه‌ن د.ئه‌كره‌م فه‌ره‌یدوون بۆ كراوه‌، چاپى یه‌كه‌مى ساڵى 2022 به‌ ژماره‌ى سپاردنى (132) پێنج هه‌زار دانه‌ى لێ چاپ كراوه‌".