بەوێنە.. لە هەڵەبجە پێشانگەیەكی فۆتۆگرافی كرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەوێنە.. لە هەڵەبجە پێشانگەیەكی فۆتۆگرافی كرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی لاوانی هەڵەبجە، بە هەماهەنگیی ڕێكخراوی كوردستان فۆتۆ و بە هاوكاریی پەیمانگەی تەكنیكی هەڵەبجە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی٦ی٢٠٢٢، پێشانگەیەكی فۆتۆگرافی لەژێر ناونیشانی (چاوەكانی هەڵەبجە)ی كردەوە.

نازم مانیا، بەرپرسی لقی هەڵەبجەی ڕێكخراوی كوردستان فۆتۆ، لەمبارەیەوە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”ئەمڕۆ ئەم پێشانگەیەمان بۆ ١٢ فۆتۆگرافی پارێزگای هەڵەبجە كردەوە، كە ٢٠ فۆتۆیان نمایش كردبوو، تابلۆكانیش تایبەت بوون بە دیمەنی سروشتیی هەرێمی كوردستان و ڕۆژهەڵاتی كوردستان، كە دیمەنەكان ئاوێتەی یەكتر ببوون”.

گوتیشی: ”لە ڕێگەی نمایشكردنی ئەم تابلۆیانە و كردنەوەی ئەم پێشانگەیەوە، پەیاممان ئەوەیە، كە خەڵك سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی كوردستان بكەن، چونكە هیچیان لە شوێنە گەشتیارییەكانی جیهان كەمتر نییە”.