دانیشتوانى گوندێكى كۆمارى كازاخستان، بههۆى نهخۆشییهكى دهگمهنهوه، لهناكاو دهكهونه خهوى قووڵ، دوای بەئاگاهاتنەوەیان، هیچ شتێکیان بیر نامێنێت.
دانیشتوانی گوندى (کالاچی) كه یەکێکە لە گوندەکانی کەرتی ئەکمۆلینسک لە کۆماری کازاخستان، دووچاری نەخۆشبیەکی دەگمەن و نادیار بوونەتەوە، كه له ڕۆژدا و لە ناکاو هەست بە بێتاقەتی دەکەن، ئینجا هیچ کاردانەوەیەکیان نامێنێ و بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانن دەکەونە خەوێکی قووڵ و دوورودرێژ، دوای بەئاگاهاتنەوەیان، هیچ شتێکیان بیر نامێنێ.
ژمارەی زانایان بۆچوونی جۆراوجۆریان هەیە بۆ ئەو نەخۆشییە نادیارە کە دیارترینیان کەڵەکەبوونی لەڕادەبەدەرى شلەکانه لە مێشکی گوندنشینان، یان هەوکردنیان بە ڤایرۆس.