هەر كاتێك بژۆلكەكان بە شێوەی نائاسایی هەڵوەرین و لە ماوەیەكی كەمدا تەنك بوون، دیارە تووشی كێشەیەك بوویت.
پسپۆڕانی بواری پێست و موو سەبارەت بەم حاڵەتە ئاشكرای دەكەن، كاتێك جەستە رووبەڕووی كەمیی ڤیتانینی E وC دەبێتەوە، بژۆلكەكان دەست بە هەڵوەرین دەكەن.
هۆكارەكانی دیكەی هەڵوەرینی بژۆلك بۆ جگەرەكێشان و زیادەڕۆییكردن لە بەكارهێنانی مەسكارە دەگەڕێتەوە. بەكارهێانی سورمە (كل)ی ئەسڵ و زەیتی فندق بۆ بژۆلكەكان زۆر بەسوودە و پێش بە هەڵوەرین و تەنك بوونەوەیان دەگرێت.