بەهای لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار ڕۆژ بە ڕۆژ لە دابەزینە، هاووڵاتییانی توركیاش هاواریان لێ هەستاوە بەهۆی گرانیی نرخی خۆراك و كارەبا و گازی سروشتی.
ئەمڕۆ سێشەممە 7/6/2022، بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی گەیشتە 1663 لیرە، كە لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا، لیرەی توركی بەو جۆرە دانەبەزیوە.
بەهۆی بێبایەخیی لیرەی توركییەوە، هەموو شتێك لە توركیا سێ قات و چوار قات گران بووە، بۆیە هاووڵاتییان هاواریان لێ هەستاوە و داوای هەرزانكردنی نرخ دەكەن.
ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەركۆماری توركیا، دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا، مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی زیاد كرد، بەڵام ئەو زیادكردنە كاریگەری لەسەر ژیانیان دروست ناكات، بۆیە هاووڵاتییان دڵیان پێی خۆش نەبوو.
شارەزایانی بواری ئابووری پێشبینی دەكەن، ئەگەر زۆرە لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار، زیاتر دابەزێت و تا دوو مانگی تر، یەك دۆلار بگاتە 20 لیرەی توركی.