كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سەنتەری خانەنشینیی ئافرەتانی هەولێر کرایەوە

بەمەبەستی گونجاندنی دەرفەتی بەیەکەوە دانیشتن و بوونی شوێنێکی گونجاو بۆیان، سەنتەری خانەنشینیی ئافرەتانی هەولێر کرایەوە.

ئەمڕۆ بە دەستپشخەری دەزگای خێرخوازی بارزانی لەناو باغی شاری هەولێر قاوەخانە و سەنتەری خانەنشینیی ئافرەتانی هەولێریان کردەوە.

د.کوردستان موکریانی سەرپەشتیاری سەنتەرەکە لە مەراسیمی کردنەوەی سەنتەرەکەدا گوتی: "ئەو ئافرەتانەی کە لەوەی ئەرکیاندا سی تا چل ساڵ خزمەتی کۆمەڵگەی کوردستانی کردووە، بۆیە کردنەوەی ئەم سەنتەرە دەرفەتی ئەوە بە ئافرەتان دەدات، دوای خانەنشینیان لێرە ئەزموونی خۆیان دەور بکەنەوە و بۆ گەنجانی بگێڕنەوە".

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێریش لەو مەراسیمەدا باسی لەوە کرد کە کردنەوەی ئەم سەنتەرە پڕکردنەوەی بۆشاییەکە بۆ ئافرەتان، تا دەرفەتیان ببێ لێرە خزمەتیان بکەین.