دەوڵەتی توركیا ناوی خۆی لە ناتۆدا دەگۆڕێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

دەوڵەتی توركیا ناوی خۆی لە ناتۆدا دەگۆڕێت

ئەمڕۆ دووشەممە هاوپەیمانیی ناتۆ داوایەكی دەوڵەتی توركیای بۆ گۆڕینی ناوی وڵاتەكە لەناو تۆماری هاوپەیمانیەتییەكەدا قبووڵ كرد و لەمەودوا ناوی توركیا بە فەرمی بە شێوەی Türkiye دەنووسرێت لە جێی Turkey.

پێشتر نێردەی هەمیشەیی توركیا لە هاوپەیمانیی ناتۆ پەیامێكی بۆ یانس ستۆڵتنبێرگ ئەمینداری گشتیی ناتۆ ناردبوو، تیایدا داوای گۆڕینی ناوی وڵاتەكەی لەناو تۆماری هاوپەیمانیەتییەكەدا كردبوو.

بەهەمان شێوە دەوڵەتی توركیا داوای لە نەتەوە یەكگرتووەكانیش كردبوو كە ناوی وڵاتەكە بكرێتە Türkiye و چیتر وەكو Turkey نەنووسرێتەوە، ئەمەش بۆ ئەوەی ناوی وڵاتەكە بە زمانی وڵاتانی بیانی نەهێندرێت، بەڵكو هاوشێوەی توركیا، ناوی وڵاتەكە بهێندرێت و بنووسرێتەوە.