مووچەخۆرانی ئێران بەهۆی دابەزینی بەهای تومەنەوە خۆپیشاندانێكی گەورەیان دەستپێكرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

مووچەخۆرانی ئێران بەهۆی دابەزینی بەهای تومەنەوە خۆپیشاندانێكی گەورەیان دەستپێكرد

ئەمڕۆ دووشەممە مووچەخۆرانی ئێران بەهۆی بەردەوام دابەزینی بەهای تومەن و گرانبوونی خۆراك و شمەك لە وڵاتەكەدا، خۆپیشاندانێكی ناڕەزایی بەرفرەوانیان دەستپێكرد.

ئاژانسی هەواڵی "فارس" لە راپۆرتێكدا بڵاوی كردەوە ئەمڕۆ دووشەممە بەشێكی بەرچاو لە مووچەخۆرانی ئێران خۆپیشاندانێكی ناڕەزایی گەورەیان دەستپێكرد لە بەرانبەر گرانبوونی خەرجییەكانی ژیان و بژێوی.

بەپێی ئاژانسە هەواڵیە نیمچە فەرمییەكەی ئێران، زیاتر لە هەزار خۆپیشاندەر لە شاری تەبرێز ناڕەزاییان دەربڕیوە و دروشمی "خەرجییەكانمان بە دۆلارە و داهاتیشمان بە ریال"یان بەرز كردبووەوە.

بەپێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ئێرانیش، مووچەخۆرانی ناوچەكانی قەزوین، شیراز و چەند شارێكی تر ئامادەكارییان دەستپێكردووە بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی بەرفرەوان و جەماوەری دژی حكوومەتی وڵاتەكەیان و ئیدارەی ئیبراهیم رەئیسی، كە بەپێی بۆچوونی مووچەخۆرانی خۆپیشاندەر، ئیدارەیەكی شكستخواردوو بووە لە ڕووی ئابوورییەوە.