وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا قەیرانی ئێستای ئابووری جیهان بە "سەرەتای جەنگی جیهانی نان" ناوزەد دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا قەیرانی ئێستای ئابووری جیهان بە "سەرەتای جەنگی جیهانی نان" ناوزەد دەکات

 

بە پێی بە دواداچوونی ماڵپەرێكی عەرەبی، جیهان تەنها هەشت هەفتەی ماوە تا بگاتە خاڵێكی گرنگ و خۆراکی، بەپێی راپۆرتە تایبەتمەندەكان كە ئاراستەی ئەنجوومەنی ئاسایش كراون لە كۆگا گەورەكانی جیهان گەنمی پێویست بەردەست نییە.

ماڵپەری (ئەلعەرەبی لەندەن)ی نووسیویەتی: "لویجی دی مایۆ، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا قەیرانی ئێستای ئابووری جیهانی بە "سەرەتای جەنگی جیهانی نان" ناوزەد كردووە، دابینكردنی ئەو كاڵا گرنگە لە ژێر رۆشنایی جەنگی رووسیا لە ئۆكرانیادا كەمیكردووە، لە كاتێكدا هۆشدارییەكانی دامەزراوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوە داراییەكان لە زیادبووندایە سەبارەت بە مەترسییەكانی برسییەتیی مەترسیدار كە دەتوانێت هەڕەشە لە سەقامگیری سیاسی لە سەرانسەری جیهان بكات".

لە بەشێكی بابەتەكەدا هاتووە: "وڵاتانی هاوردەكاری خۆراك رووبەڕووی دۆخێكی سەختی بێ وێنە بوونەتەوە، چونكە رۆژ لە دوای رۆژ رێگاكانی بەدەستهێنانی پێداویستییەكان دەخنكێنرێن، لە هەندێك وڵاتی جیهانیش بە تایبەت لە وڵاتانی عەرەبی، رێوشوێنی ناوخۆیی لە دژی جووتییاران و بەرهەمهێنەران گیراوەتە بەر تا ئەو رادەیەی هەڕەشەی دەستبەسەرداگرتنی بەرهەمەكان دەكرێت".