كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

كەشناسێكی بەناوبانگ: عێراق دەبێتە دۆزەخ

 

كەشناسێكی عێراقی هۆشداری دا لەوەی وڵاتەكە ببێتە ”دۆزەخێك كە “، ئەویش لە حاڵەتی بەردەوامبوونی گرتنەوەی ئاو و زیادبوونی دیاردەی بەبیابانبوون.

سادق عەتیە، كەشناسی بەناوبانگی عێراقی، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە، ئەو شەپۆلی گەرمایانەی كە عێراقی دەگرتەوە لە ساڵانی ئاساییدا و لە وەرزی هاوین، ئاسایی بوون، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا زۆر بە ڕوونی دەبینین ژمارەی شەپۆلەكان و رادەی توندییان زیادی كردووە، ”ئەمەش بەهۆی كەمبوونەوەی ڕووبەری سەوزایی و كەمبوونەوەی ئاوی سەرزەوی، زیادبوونی چڕیی دانیشتوان و لێكەوتەكانی لە زیادبوونی سووتاندنی بەنزین، زیادبوونی باڵاخانە، زۆربوونی رێگاكان و ژمارەی ئۆتۆمبێلەكان، ئامرازەكانی ساردكەرەوە و وێرانكردنی بەردەوامی ژینگە“.

ئەو كەشناسە پێیوایە ”عێراق دەبێتە دۆزەخێك كە ناتواندرێت بەرگەی بگیرێت، ئەگەر ئەم پشتگوێخستنە بەردەوام بێت“.

باسیشی لەوە كردووە كە بەهۆی خۆڵبارینی بەردەوام، ئێستا شارەكانی باشووری عێراق لە كەشێكی گەرمای زۆر توند و ماندووكەردا دەژین، خێرایی باش تا ڕۆژی پێنجشممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت، ئەمەش وادەكات نەتواندرێت بەرگەی بگیرێت. لە بەرامبەریشدا هەندێك ناوچەی هەرێمی كوردستان بە تایبەتی لە پارێزگای دهۆك، بارانیان تێدا دەبارێت.

جەختیشی كردۆتەوە كە زیادبوونی خۆڵبارین لە عێراق كۆمەڵێك هۆكاریان هەیە، بە تایبەتیش وشكەساڵی و زیادبوونی پانتایی بەبیابانبوو كە ڕووبەرێكی فراوان لە باكووری ڕۆژئاوای عێراقەوە دەگرێتەوە و تاوەكوو ناوچەكانی ناوەڕاست درێژ دەبنەوە.