كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

گه‌وره‌نووسه‌ر و وه‌رگێڕى كورد (د. عه‌زیز گه‌ردى) لە هه‌ولێر بە خاک سپێردرا

ئەمڕۆ دووشەممە 6/6/2022، مامۆستای زانکۆ و نووسه‌ر و وه‌رگێڕى گەورەی كورد، (د. عه‌زیز گه‌ردى) بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەی ژین لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.

تەرمی د. عەزیز گەردی لە نەخۆشخانەوە ڕاستەوخۆ ڕاگوێزرا بۆ مزگەوتی سامی گەردی لە هەولێر و دوای ڕێوڕەسمە ئایینییەکان نوێژی لەسەر کرا و لەناو ئاپۆڕای خەڵک و نووسەران و ڕووناکبیراندا گوازرایەوە بۆ کتێبخانەکەی خۆی لە بەحرکە و لەوێشەوە گەیەنرایە مزگەوتی بەحرکە و پاش ئەوەی لەویش جارێکی دیکە نوێژی لەسەر کرا، بەرەو گۆڕستانی بەحرکە بەڕێ کرا و لەوێ بە خاک سپێردرا.

به‌شێك له‌ سه‌ربرده‌ی د. عه‌زیز گه‌ردی کە له‌ به‌رگی سێیه‌می ئیسكلۆپێدیای نووسه‌رانی هه‌ولێر، کۆکردنەوەی عەبدولڕەحمان مەعرووف وەرگیراوە:

عه‌زیز عه‌بدوللا ئه‌حمه‌د (عەزیز گەردی)

لەدایكبووی: 1946 -‌ بەحركە -‌ هەولێر.

ئاستی خوێندن: قۆناغەكانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە بەحركە -‌ هەولێر، تەواوكردووە.

بكالۆریۆس له‌به‌شی فه‌ره‌نسی زانكۆی موسڵ

ماستەر لە ئەدەبی كوردی.

دكتۆرا لە ئەدەبی كوردی.

دكتۆرای دووەم لە كۆلیژی زمانی زانكۆی كۆیە: (2009).

ناونیشانی تێزەكەی (Romeo and Juliet and Mam and Zin): رۆمیۆ و جوولیەت و مەم و زین: لێكۆڵینەوەیەكی بەراوردكارییە.

كارنامەی ڕۆشنبیری و ئەكادیمی:

‌*‌ لە ساڵی: (1970)وە ئەندامی یەكێتیی نووسەرانی كوردە.

‌* لە ساڵی: (1976) ئەندامی ڕۆژنامەنووسانی عێراق بووە.

* لە ساڵی: (1984) ئەندامی كۆمەڵەی وەرگێڕان بووە.

* لە كۆلیژی ئادابی زانكۆی سەڵاحەدین مامۆستا بووە.

* سەرپەرشتی و ئەندامی هەڵسەنگاندنی چەندان نامەی ماستەر و تێزی دكتۆرا كردووە.

* پلەی زانستی پرۆفیسۆرە.

بەرهەم و چاپكراوەكانی:

-‌ ڕەوانبێژی لە ئەدەبی كوردیدا، بەرگی یەكەم، بە یارمەتی نەقابەی مامۆستایان چاپكراوە، چاپی یەكەم، چاپخانەی دارالجاحڤ، بەغداد، 1972، 104 لاپەڕە، قەبارە: (16×22)سم.

- ئەدەب و ڕەخنە، بە یارمەتیدانی بەڕێوەبەرێتی گشتی خوێندنی كوردی، چاپی یەكەم، چاپخانەی (الحوادپ)، بەغداد، 1974، 125 لاپەڕە.

-‌‌ ڕەوانبێژی لە ئەدەبی كوردیدا، بەرگی دووەم، جوانكاری، وەزارەتی راگەیاندن -‌ بەڕێوەبەرێتی گشتی رۆشنبیری كوردی -‌ یاریدەی داوە، چاپی یەكەم، چاپخانەی شارەوانی، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (203)، 1975، 104 لاپەڕە، نرخ: (400) فلس، قەبارە: (17×23)سم.

-‌ بەلەگایف، سێ نیگار، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، بە یارمەتی كۆڕی زانیاری كورد، چاپی یەكەم، چاپخانەی ڕاپەڕین، سلێمانی، 1976، 63 لاپەڕە.

- بەشێك لە دیوانی میهری، ئامادەكردن، بە یارمەتی كۆڕی زانیاری كورد، چاپـی یــەكــەم، چاپخانەی ڕاپەڕین، سلێمانی، 1977، 94 لاپەڕە.

- ئارنۆلد بێنێت، چەشەی ئەدەبی، وەرگێڕان لە عەرەبییەوە، چاپی یەكەم، لە بڵاوكراوەكانی ئەمانەتی گشتیی ڕۆشنبیری و لاوانی ناوچەی ئۆتۆنۆمی: بەڕێوەبەرێتی ڕۆشنبیری، چاپی یەكەم، چاپخانەی (الجامعە)، بەغداد، 1978، 108 لاپەڕە.

- ئەدەبی بەراوردكاری، لە بڵاوكراوەكانی كۆڕی زانیاری، چاپی یەكەم، بەغداد، 1978، 159 لاپەڕە.

- ڕەوانبێژی لە ئەدەبی كوردیدا، بەرگی سێیەم، چاپی یەكەم، چاپخانەی كاكەی فەلاح، سلێمانی 1979، 89 لاپەڕە، قەبارە: (16×22)سم.

- ئەندرسن، بەرازەوان، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، بە یارمەتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خوێندنی كوردی، چاپی یەكەم، چاپخانەی (الحوادپ)، بەغداد، 1979، 72 لاپەڕە.

- برایانی گریم، چیرۆكی بەر ئاگردان، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای رۆشنبیری و بڵاوكردنەوەی كوردی، چاپی یەكەم، چاپخانەی (الحوادپ)، بەغداد، 1979، 334 لاپەڕە.

- هانز ئەندرسن، قورینگ، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی كتێبخانەی پەیام، چاپی یەكەم، چاپخانەی (الحوادپ)، بەغداد، 1979، 58 لاپەڕە.

- جوتیاڕێكی زیرەك، وەرگێڕان، بە یارمەتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خوێندنی كوردی، چاپی یەكەم، چاپخانەی (دار الحریە)، بەغداد، 1979، 16 لاپەڕە.

- رەسووڵ حەمزاتۆف، داغستانی من، بەرگی یەكەم، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی یەكێتیی نووسەرانی كورد، چاپی یەكەم، چاپخانەی (العلا‌و)، بەغداد، 1979، 366 لاپەڕە.

- ژیانی ئافرەتی كورد، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی كۆڕی زانیاری، چاپی یەكەم، بەغدا، 1980، 436 لاپەڕە.

- چیرۆكەكانی ئیزۆپ-‌ یان لەناو گیانداران دا، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی ئەمیندارێتی ڕۆشنبیری و لاوان، چاپی یەكەم، چاپخانەی (الحوادپ)، بەغداد، 1982، 240 لاپەڕە، نرخ: (750) فلس، قەبارە: (14,5×21,5)سم.

- ئەدەبی بێگانان، بەشی یەكەم، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، هاوبەش، لە بڵاوكراوەكانی كتێبخانەی حەیدەری-‌ هەولێر، چاپی یەكەم، چاپخانەی (الحوادپ)، بەغداد، 1982، 104 لاپەڕە.

- ئەدەبی بێگانان، بەشی دووەم، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، هاوبەش، لە بڵاوكراوەكانی كتێبخانەی حەیدەری-‌ هەولێر، چاپی یەكەم، چاپخانەی (الحوادپ)، بەغداد، 1982، 88 لاپەڕە.

- ئەدەبی بێگانان، بەشی سێیەم، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، هاوبەش، لە بڵاوكراوەكانی كتێبخانەی حەیدەری-‌ هەولێر، چاپی یەكەم، چاپخانەی (الحوادپ)، بەغداد، 1982، 72 لاپەڕە.

- ئەدەبی بێگانان، بەشی چوارەم، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، هاوبەش، لە بڵاوكراوەكانی كتێبخانەی حەیدەری-‌ هەولێر، چاپی یەكەم، چاپخانەی حسام، بەغداد، 1983، 94 لاپەڕە.

- ئەدەبی بێگانان، بەشی پێنجەم، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، هاوبەش، لە بڵاوكراوەكانی كتێبخانەی حەیدەری-‌ هەولێر، چاپی یەكەم، چاپخانەی ئیرشاد، بەغداد، 1983.

- لووسی گارنێت، ئافرەتی كورد لە توركیا، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، چاپی یەكەم، چاپخانەی ئیرشاد، بەغداد، 1983، 84 لاپەڕە.

- سێ تراژیدیای لۆركا، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، بە یارمەتیدانی ئەمیندارێتی گشتی رۆشنبیری و لاوان چاپكراوە، چاپی یەكەم، چاپخانەی سەلما، بەغدا، 1984، 197 لاپەڕە.

- هێنی هەرۆڵد هەنسن، كچانی كورد-‌ گەشتێك لە ناو ئافرەتانی موسڵمان لە كوردستان، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، چاپی یەكەم، بەغدا، 1984، 436 لاپەڕە، قەبارە: (17×24)سم.

- رەسووڵ حەمزاتۆف، داغستانی من، بەرگی دووەم، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، چاپی یەكەم، بەغداد، 1985.

- برایانی گریم، چیرۆكی بەر ئاگردان، بەرگی دووەم، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن -‌ دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوكردنەوەی كوردی، چاپی یەكەم، چاپخانەی دار الجماهیر للصحافە، بەغدا، 1986، 205 لاپەڕە، قەبارە: (16×23,5)سم.

- پەخشانی كوردی، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی فێركردنی باڵا و لێكۆڵینەوەی زانستی -‌ زانكۆی سەڵاحەدین-‌ كۆلێژی ئەدەبیات-‌ بەشی كوردی، چاپی یەكەم، چاپخانەی زانكۆی سەڵاحەدین، هەولێر، 1987، 116 لاپەڕە، قەبارە: (16×21)سم.

- سەمەدی بهرەنگی و بهروز دهقانی، شازادەی حەڵوافرۆش، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، بە یارمەتیدانی ئەمیندارێتی گشتی رۆشنبیری و لاوان چاپكراوە، چاپی یەكەم، چاپخانەی زەمان، بەغدا، 1988، 288 لاپەڕە، قەبارە: (16,5×23,5)سم.

- سەروا، لێكۆڵینەوەیەكی شیكاری بەراوردە لە شیعری كوردیدا، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی ئاراس، چاپی یەكەم، چاپخانەی زانكۆی سەڵاحەدین، هەولێر، 1998.

- یەك چیای گەوهەر، كۆمەڵە چیرۆكێكی ئەفسانەی گەلان، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای رۆشنبیری و بلاوكردنەوەی كوردی، زنجیرەی: (321)، چاپی یەكەم، چاپخانەی (دار الحریە للگباعە)، بەغداد، 1999، 170 لاپەڕە.

-‌ خشتەكانی شمشارە، چاپی یەكەم، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری، چاپی یەكەم، هەولێر، 1999.

-‌ كێشی شیعری كلاسیكیی كوردی، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری، چاپی یەكەم، چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری، هەولێر، 1999، 350 لاپەڕە، نرخ: (20) دینارە، قەبارە: (16×23)سم.

- ئا: تاكێشی ناكانۆ و ناوۆشی كورییاما، ئێمە ئەم شیعرانەمان نووسیوە، كۆمەڵە شیعڕێكی منداڵە هزر بێ هێزەكانی ژاپۆنە، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ئەدەبی و ڕووناكبیری گەلاوێژ، چاپی یەكەم، چاپخانە و ئۆفسێتی داناز، چاپی یەكەم، سلێمانی، ژمارەی سپاردن: (19)، 1999، 117 لاپەڕە، قەبارە: (14×19,5)سم.

- چیرۆكەكانی كریلۆڤ، وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی بزاڤی ڕۆشنبیرانی نوێخواز، چاپی یەكەم، هەولێر، 2000.

-  گوند و شارۆچكە كوردییەكان، وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی بزاڤی ڕۆشنبیرانی نوێخواز، چاپی یەكەم، هەولێر، 2000.

-‌ ئا. م. ب. ، ئەفسانەی كوردی، وەرگێڕان، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2000.

 - جێمس ئۆلدرج، گاڵتە بە چەك، رۆمان، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی ئاراس، چاپی یەكەم، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (159)، 2000، 365 لاپەڕە.

- لۆركا، زەماوەندی خوێن، شانۆگەری، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری، بەڕێوەبەرێتیی گشتی چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2002.

- ڕابەری كێشی شیعری كلاسیكی كوردی، لێكۆڵینەوەی ئەدەبی، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری -‌ بەڕێوەبەرێتی گشتی چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، چاپخانەی دێكان، سلێمانی، 2003، 790 لاپەڕە.

-‌ ئەلیزابیپ لایارد، خاكەكە ماچ بكە، ڕۆمان، وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2004.

-‌ عەلی ئەشرەف دەروێشیان، ئەفسانەی رازی كوردی، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2003.

-‌ ئەرەستۆ، هونەری شیعر، وەرگێڕانی لە ئینگلیزی و پێشەكی و پەراوێز، لە بڵاوكراوەكانی خانەی چاپ و پەخشی ڕێنما، چاپی یەكەم، چاپخانەی گەنج، سلێمانی، 2004، 212 لاپەڕە، قەبارە: (14,5×20)سم.

-‌ ئەفسانەی لوڕی: ئەفسانەی لوڕی و بەختیاری و شوشتەری، كۆكردنەوەی داریوشی ڕەحمانیان، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2004، 331 لاپەڕە.

-‌ تۆفیق وەهبی، كورد و زمانی كوردی، وەرگێڕان، كتێبی گیرفان، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2005.

-‌ میشێل لیزینبێرگ، كاریگەری گۆرانی لەسەر كوردیی ناوەڕاست، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، كتێبی گیرفان، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2004، 108 لاپەڕە، قەبارە: (11×17)سم.

-‌ سەدرەدین عەینی، چەند لاپەڕەیەك لە سەربوردەی خۆم، ژیاننامە، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری -‌ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە -‌ بەڕێوەبەرایەتی خانەی وەرگێڕان، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2004، 157 لاپەڕە، نرخ: (1,500) دینار، قەبارە: (14,5×20,5)سم.

-‌ ئی. ئار لیچ، رەوشی ئابووری و كۆمەڵایەتی كوردی ڕەواندز، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری -‌ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە -‌ بەڕێوەبەرایەتی خانەی وەرگێڕان، سلێمانی، 2005.

-‌ چارلز دونینگ، ئەفسانەی ئەرمەنی، وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری -‌ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە -‌ بەڕێوەبەرایەتی خانەی وەرگێڕان، چاپی یەكەم، سلێمانی 2006.

-‌ محەمەدی قازی، زارا (عەشقی شوان)، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی بیر و هوشیاری (ی.ن.ك)، چاپی یەكەم، چاپخانە: دەزگای چاپ و پەخشی حەمدی، سلێمانی، 2007.

- درەختی چل داستان، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چاپی یەكەم، چاپخانەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی، 2007، 330 لاپەڕە، نرخ: (5,000) دینار، قەبارە: (16×22,5)سم.

-‌ عەلی ئەشرەف دەروێشیان، قەڵەم قامیش، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی بنكەی رۆشنبیری شەهید، ژمارە: (24)، چاپی یەكەم، چاپخانەی بینایی، سلێمانی، ژمارەی سپاردن: (956)، 2007، 106 لاپەڕە، نرخ: (2,000) دینار، قەبارە: (15×20,5)سم.

- دیوانی عـاصی، ئـامادەكردن و پێشەكی و فـەرهەنگۆكی بۆ نووسیوە، لە بڵاوكراوەكانی نووسینگەی تەفسیر بۆ بڵاوكردنەوە و ڕاگەیاندن، هەولێر، 2008، 487 لاپەڕە، قەبارە: (16×23,5)سم.

-‌ دنكە هەنار، كۆمەڵە ئەفسانەیەكی ئازەربێجانییە، وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری -‌ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە -‌ بەڕێوەبەرایەتی خانەی وەرگێڕان، چاپخانەی تیشك، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2008، 487 لاپەڕە، قەبارە: (16×23,5)سم.

-‌ ئەحمەد ئازەر ئەفشار، داستانی حوسێنی كورد و چەند هەقایەتێكی تر، ئەفسانە، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چاپی یەكەم، سلێمانی، ژمارەی سپاردن: (2200)، 2008، 384 لاپەڕە، نرخ: (4,500) دینار.

-‌ ئەفسانەی هەنگاری، چیرۆك، وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری -‌ بەڕێوەبەرێتی ڕۆژنامەنووسی و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2008.

-‌ ئۆردیخانی جەلیل و جەلیلەی جەلیل، ئەفسانەی كوردان، وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی رۆشنبیری-‌ خانەی وەرگێڕان، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2010.

-‌ ئەفسانەی چینی، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لەسەر ئەركی وەرگێڕ، چاپی یەكەم، چاپخانەی ماردین، هەولێر، 2011، 127 لاپەڕە، نرخ: (2,500) دینار، قەبارە: (15,5×21,5)سم.

-‌ ویلیام ترۆبریج لارند، ئەفسانەی پێست سوورەكانی ئەمریكا، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لەسەر ئەركی وەرگێڕ، چاپی یەكەم، چاپخانەی ماردین، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (1056)، 2011، 157 لاپەڕە، نرخ: (2,500) دینار، قەبارە: (15,5×21,5)سم.

-‌ شێخی سەعدی، گوڵستان، وەرگێڕانی: مەلا مستەفا عاصی، ئامادەكردن و پێشەكی و فەرهەنگۆك: عەزیز گەردی، لە بڵاوكراوەكانی نووسینگەی تەفسیر بۆ بڵاوكردنەوە و ڕاگەیاندن، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (576)، 2011، چاپی دووەم، 2019، 618 لاپەڕە، نرخ: (12) هەزار دینار، قەبارە: (17×24)سم.

-‌ عەلی ئەشرەف دەروێشیان، وەرزی نان، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لەسەر ئەركی وەرگێڕ، چاپی یەكەم، چاپخانەی ماردین، هەولێر، 2011، 104 لاپەڕە، نرخ: (2,000) دینار، قەبارە: (15,5×21,5)سم.

-‌ عەلی ئەشرەف دەروێشیان، ئاشوورا، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لەسەر ئەركی وەرگێڕ، چاپی یەكەم، چاپخانەی ماردین، هەولێر، 2011، 114 لاپەڕە، نرخ: (2,000) دینار، قەبارە: (15,5×21,5)سم.

-‌ سەمەدی بهرەنگی، تەلخوون، هەقایەت و ئەفسانە، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لەسەر ئەركی وەرگێڕ، چاپی یەكەم، چاپخانەی ماردین، هەولێر، 2011، 109 لاپەڕە، نرخ: (2,000) دینار، قەبارە: (15,5×21,5)سم.

-‌ ئۆریانا ڤالاچی، ژیان و جەنگ و هیچی تر، رۆمان، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری -‌ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆژنامەنووسی و چاپ و بڵاوكردنەوە -‌ بەڕێوەبەرایەتی خانەی وەرگێڕان، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2008.

-‌ ئۆریانا ڤالاچی، پیاوێك، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری -‌ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆژنامەنووسی و چاپ و بڵاوكردنەوە -‌ بەڕێوەبەرایەتی خانەی وەرگێڕان، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2011.

-‌ ئۆریانا ڤالاچی، ئافرەت -‌ رەگەزی بێكەلك، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری -‌ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆژنامەنووسی و چاپ و بڵاوكردنەوە -‌ بەڕێوەبەرایەتی خانەی وەرگێڕان، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2012.

-‌ ئۆریانا ڤالاچی، پەنەلۆپە لە جەنگدا، رۆمان، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری -‌ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆژنامەنووسی و چاپ و بڵاوكردنەوە -‌ بەڕێوەبەرایەتی خانەی وەرگێڕان، زنجیرە: (385)، چاپی یەكەم، چاپخانەی شڤان، سلێمانی، ژمارەی سپاردن: (1868)، 2012، 410 لاپەڕە، نرخ: (3,500) دینار.

-‌ مەنسوور یاقووتی، تووشای باڵندەی سەیرو سەمەرەی زاگرۆس، چاپی یەكەم، هەولێر، 2011.

-‌ مەنسوور یاقووتی، كرمانج، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2011.

-‌ مەنسوور یاقووتی، ئەفسانەی لادێنشینانی كورد، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لەسەر ئەركی وەرگێڕ، چاپی یەكەم، هەولێر، 2011، 148 لاپەڕە، نرخ: (2,000) دینار، قەبارە: (15,5×21,5)سم.

-‌ مەنسوور یاقووتی، چرایەك لەسەر مادیان كۆ، ڕۆمان، وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی بەڕێوەبەریتیی چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2012.

-‌ نەب نەنستاس ماری كەرمەلی، هەقایەتی بەغدایی، وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، هەولێر، 2012، نرخ: (6,000) دینار.

-‌ هەقایەتی كوردی، هەڵبژاردن و وەرگێڕانی بۆ فەڕەنسی: جۆیس بلۆ، وەرگێڕانی لە فەرەنسییەوە، لــەسـەر ئـەركی وەرگێڕ، چاپـی یـەكـەم، هـەولێر، ژمارەی سپاردن: (382)، 2012، 148 لاپـەڕە، نرخ: (2,000) دینار، قەبارە: (16,5×24)سم.

-‌ هەقایەتی كوردەواری: 1 (سێ دەرمان)، كۆكردنەوە و ئامادەكردن، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، هەولێر، 2012، 302 لاپەڕە، نرخ: (6,500) دینار، قەبارە: (17×24)سم.

-‌ ئیشك سوكان، ئەفسانەی ئەستەنبۆڵی، وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، هەولێر، 2012، 248 لاپەڕە، نرخ: (5,000) دینار، قەبارە: (17×24)سم.

-‌ بەربارا ك وۆكەر، ئەفسانەی توركیایی، وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، هەولێر، 2012، نرخ: (4,500) دینار، قەبارە: (17×24)سم.

-‌ فیلیسیان شالی، ئەفسانەی ژاپۆنی، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لەبڵاوكراوەكانی خانەی چـاپ و بڵاوكردنــەوەی ئاوێر، ژمارە: (81)، چاپـی یـەكـەم، چاپخانــەی ڕۆژهـــەڵات، هـــەولێر، 2012، 262 لاپـــەڕە، نــرخ: (4,500) دینار.

-‌ بەربارە لیۆنی پیكارد، ئەفسانەی ئەلمانی، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لەبڵاوكراوەكانی خانەی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، ژمارە: (93)، چاپی یەكەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (397)، 2012، 208 لاپەڕە، نرخ: (5,000) دینار.

-‌ ل پ سەتن ئیلوێل: كۆكردنەوە، هەقایەتەكانی مەشدی گەلین خانم، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری -‌ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە -‌ بەڕێوەبەرایەتی خانەی وەرگێڕان، چاپی یەكەم، چاپخانەی روون، سلێمانی، ژمارەی سپاردن: (1873)، 2013، 888 لاپەڕە.

-‌ پێرل س بەك، نامەیەك لە پەكینەوە، ڕۆمان، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، هەولێر، 2013.

-‌ ئەلكساندەر ئاڤاناسیێڤ، بووكۆكەی قسەكەر، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لەسەر ئەركی وەرگێڕ، چاپی یەكەم، چاپخانەی ماردین، هەولێر، 2013، 102 لاپەڕە، نرخ: (2,000) دینار، قەبارە: (16,5×24)سم.

-‌ یەڤگینی یەڤتوشینكۆ، بەركوتێكی ژیانم (ژیان و چەپكە شیعرێكی هەڵبژاردە)، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان -‌ بەڕێوەبەرێتی گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە -‌ بەڕێوەبەرێتی چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی، چاپی یەكەم، چاپخانەی لەریا، سلێمانی، ژمارەی سپاردن: (1309)، 2013، 270 لاپەڕە، نرخ: (3,000) دینار، قەبارە: (A5).

-‌ كێشناسیی كوردی، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای نارین بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، بێروت، ژمارەی سپاردن: (1763 -‌ 2013)، 2014، 344 لاپەڕە.

-‌ ئەلفۆنس دۆدێ، قوتیل، ڕۆمان، وەرگێڕانی لە فەڕەنسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، ژمارە: (147)، چاپی یەكەم، چاپخانــەی ڕۆژهـــەڵات، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (2544-‌ 2013)، 2014، 382 لاپەڕە، نرخ: (7,500) دینار، قەبارە: (17×24)سم.

-‌ عەزیز نەسین، قۆڵبڕ، ڕۆمان، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، هەولێر، 2014.

-‌ ئیزاك بێشڤیس سینگەر، گێلەكانی چێلم و مێژوویان، رۆمان، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی غەزەلنووس، چاپی یەكەم، سلێمانی، 57 لاپەڕە.

-‌ مەنسوور یاقووتی، لاوەچ، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی خانەی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، هەولێر، 2014، نرخ: (3,000) دینار.

-‌ مەنسوور یاقووتی، بیرەوەرییەكانی مامۆستایەك، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی نارین بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، هەولێر، 2014، 104 لاپەڕە.

-‌ تۆلستۆی، حاجی موراد، ڕۆمان، وەرگێڕانی لە فەرەنسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، 2014، نرخ: (5,000) دینار.

-‌ ئۆریانا ڤالاچی، نامەیەك بۆ ئەو كۆرپە نێرینەیەی كە هەرگیز لەدایك نەبوو، رۆمان، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لەبڵاوكراوەكانی خانەی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، 2014، نرخ: (4,000) دینار.

-‌ ئۆریانا ڤالاچی، حەفت گفتوگۆ، لەبڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، 2015، نرخ: (6,000) دینار.

-‌ پوشكین، كچەكەی فەرماندە، رۆمان، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، لەبڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چـاپ و بڵاوكردنـەوە، چاپـی یـەكـەم، چاپخانـەی ڕۆژهـەڵات، هـەولێر، 2015، 203 لاپـەڕە، نرخ: (5,000) دینار.

-‌ ئارتەر مانوێب كریستن سەن، ئەفسانەی ئێرانی، وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، 2015، نرخ: (8,000) دینار.

-‌ جۆرج فرۆنڤال، هەقایەت و ئەفسانەی كەنەدایی، وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، ژمارە: (176)، چاپی یەكەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (221)، 2014، 224 لاپەڕە، نرخ: (4,000) دینار.

-‌ جۆرج فرۆنڤال، هەقایەت و ئەفسانەی فیرعەونی، وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (243)، 2015، 136 لاپەڕە، نرخ: (3,000) دینار.

-‌ ئەفسانەی هیندی، ئامادەكردن و وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، چاپخانەی ڕۆژهـــــەڵات، هەولێر، 2015، نرخ: (6,000) دینار.

-‌ ئەفسانەی مازەندەرانی و توركمەن سەحرایی، وەرگێڕان، لەبڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، 2015، نرخ: (8,000) دینار.

-‌ د. بەدیع محەمەد جومعە، شا عەباسی گەورە: (1588 -‌ 1629) ترس لە مردن: حەقیقەت یان خەیاڵ، وەرگێڕان، لەبڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، هەولێر، 2015، نرخ: (8,000) دینار.

-‌ كۆمەڵێََََََ نووسەر، جۆلای ئازا، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، 2015، 94 لاپەڕە، نرخ: (3,000) دینار.

-‌ هەندێ بەستەی كوردی، فۆلكلۆر، كۆكردنەوە و ئامادەكردن، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، ژمارەی بڵاوكراوە: (270)، چاپی یەكەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (672)، 2015، 170 لاپەڕە، نرخ: (4,000) دینار.

-‌ دانتی ئەلیگیێری، كۆمیدیا، بەرگی یەكەم -‌ دۆزەخ، وەرگێڕانی لە ئینگلیزی و پەراوێز و بەراوردی لەگەڵ چەند زمانێكی تردا، داستان، لە بڵاوكراوەكانی زنجیرە كتێبی دەزگای چاپ و پەخشی سـەردەم، چاپـی یـەكـەم، چاپخانـە: تـاران، سلێمانـی، 2015، 510 لاپـەڕە، نرخ: (30,000) بـۆ هـەر سێ بەرگ.

-‌ دانتی ئەلیگیێری، كۆمیدیا، بەرگی دووەم -‌ بەرزەك، وەرگێڕانی لە ئینگلیزی و پەراوێز و بەراوردی لەگەڵ چەند زمانێكی تردا، داستان، لە بڵاوكراوەكانی زنجیرە كتێبی دەزگای چاپ و پەخشی سـەردەم، چاپـی یـەكـەم، چاپخانـە: تـاران، سلێمانـی، 2015، 475 لاپـەڕە، نرخ: (30,000) بـۆ هـەر سێ بەرگ.

-‌ دانتی ئەلیگیێری، كۆمیدیا، بەرگی سێهەم -‌ بەهەشت، وەرگێڕانی لە ئینگلیزی و پەراوێز و بەراوردی لەگەڵ چەند زمانێكی تردا، داستان، لە بڵاوكراوەكانی زنجیرە كتێبی دەزگای چاپ و پەخشی سـەردەم، چاپـی یـەكـەم، چاپخانـە: تـاران، سلێمانـی، 2015، 497 لاپـەڕە، نرخ: (30,000) بـۆ هـەر سێ بەرگ.

-‌ چرای دڵان، چەند بەسەرهاتێكی پێغەمبەر و پیاوچاكانە لەگەڵ چەند رووداو و باسێكی ئایینی تر، ئامادەكردن و پێشەكی و فەرهەنگۆكی: عەزیز گەردی، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و پەخشی نارین، چاپی یەكەم، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (765-‌ 2015)، 2016، 208 لاپەڕە.

-‌ فەرهەنگی كێشناسی، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و پەخشی نارین، چاپی یەكەم، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (552-‌ 2015)، 2016، 224 لاپەڕە.

-‌ مەنسوور یاقووتی، پیاوانی بەیانی، كورتە چیڕۆك، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی كتێبخانەی فێربوون بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (619)، 2016، 135 لاپەڕە، نرخ: (4,000) دینار.

-‌ مەنسوور یاقووتی، ماینی چل جوانوو، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی فێربوون بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (620)، 2016، 368 لاپەڕە، قەبارە: (15×21,5)سم، نرخ: (7,000) دینار.

-‌ مەنسوور یاقووتی، لەگەڵ منداڵانی گوندەكەمدا، كۆمەڵە چیرۆك، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی فێربوون بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (621)، 2016، 119 لاپەڕە، نرخ: (3,000) دینار.

-‌ فەرهەنگی مەم و زینی خانی، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و پەخشی نارین، چاپی یەكەم، هەولێر.

-‌ هەندێ چیڕۆكی ئیزۆپ، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، لەسەر ئەركی رێدار سابیر، چاپی یەكەم، چاپخانەی شەهاب، هەولێر، 2017، 110 لاپەڕە.

-‌ هێنری ئەلیك، مەسەلەكە، وەرگێڕانی لە فەرەنسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی كتێبخانەی كامبریج، ژمارە: (50)، چاپی یەكەم، چاپخانەی شەهاب، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (149)، 2017، 101 لاپەڕە، نرخ: (3,000) دینار.

-‌ تۆلستۆی، خەڵك بە چی دەژی، چیرۆك، وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە، لە بڵاوكراوەكانی كتێبخانەی كامبریج، چاپی یەكەم، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (150)، 2017، 205 لاپەڕە، نرخ: (5,000) دینار.

-‌ Aziz Gardi, Romeo and Juliet and Mam and Zin, Acomparative Study، لە بڵاوكراوەكانی كتێبخانەی كامبریج، چاپی یەكەم، هەولێر، 2017، 152 لاپەڕە، نرخ: (5,000) دینار.

-‌ عەلی ئەشرەف دەروێشیان، سلوولی 18، رۆمان، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، چاپی یەكەم.

-‌ عەلی ئەشرەف دەروێشیان، ساڵانی هەورین: رۆژانی خەو و هوشیاری، بەرگی یەكەم، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی غەزەلنووس بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، سلێمانی، چاپی یەكەم.

-‌ عەلی ئەشرەف دەروێشیان، ساڵانی هەورین: رۆژانی خەو و هوشیاری، بەرگی دووەم، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی غەزەلنووس بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، سلێمانی.

-‌ كێشناسی كوردی، لە بڵاوكراوەكانی كتێبخانەی ئارام-‌ رانیە، چاپی یــەكـەم، هەولێر.

-‌ تۆلستۆی، خوا و شەیتان، وەرگێڕان، چاپی یەكەم.

-‌ تۆلستۆی، بەرنامەی خوێندن: چوار كتێبی بەرنامەی خوێندنی تایبەتی، وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، ژمارە: (471)، چاپی یەكەم، هەولێر، 2018، نرخ: (7,000) دینار.

-‌ فلادیمیر هەڵپاچ، قەننە (سێ شەو): هەقایەت و ئەفسانەی هیندییە ئەمریكییەكان، ئامادەكردنی: ڤلادیمیر هەلپاچ، وەرگێڕان، چاپی یەكەم.

-‌ ئۆریانا ڤالاچی، ژیان و جەنگ و هیچی تر، چاپی یەكەم.

-‌ ولیەم شەكسپیر، رۆمیۆ و جولێت، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، چاپی یەكەم.

-‌ كێشی شیعری شێخ رەزای تاڵەبانی، رەخنە و لێكۆڵینەوە، چاپی یەكەم.

-‌ زەكەریا تامر، پڵنگ لە رۆژی دەیەمدا، كۆمەڵە چیڕۆك، وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە، چاپی یەكەم.

-‌ سلێمان سایغ، یەزداندوخت: خانمی خانەدانی هەولێری، رۆمانی مێژوویی، لە بڵاوكراوەكانی نووسینگەی تەفسیر بۆ بڵاوكردنەوە و راگەیاندن، چاپی یەكەم، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (118)، 2018، 650 لاپەڕە، قەبارە: (17×24)سم.

-‌ كۆنستانتین ڤێرجیل گیۆرگیو، ئەو پیاوەی بە تەنیا سەفەری كرد، رۆمان، وەرگێڕانی لە فەرەنسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (223)، 2019، 442 لاپەڕە، نرخ: (8,500) دینار.

-‌ زەكەریا تامر، بەرسیلە، وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی رۆشنبیریی ئەدیبان، چاپی یەكەم، سلێمانی، ژمارەی سپاردن: (1990)، 2019، 177 لاپەڕە.

-‌ جۆناتان سویفت، گەشتەكانی گالیڤەر، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، ژمارەی بڵاوكراوە: (501)، چاپی یەكەم، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (224)، 2019، 590 لاپەڕە، نرخ: (9,000) دینار.

-‌ عەزیز نەسین، ئای لە ئێمەی كەر، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، چاپی یەكەم،چاپخانەی هێڤی، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (621)، 2021، 156 لاپەڕە، نرخ: (3,500) دینار.

-‌ چەندان وتار و بابەت و كاری وەرگێڕانی دانسقەی لە چەندان زمان كردۆتە كوردی و لە رۆژنامە و گۆڤارەكاندا بڵاوی كردوونەتەوە.