له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ (باس‌نیوز)، قادر وه‌تمان، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، باس له دۆخی شاری سلێمانی و پرسی په‌كه‌كه و سلێمانی و دۆخی ناوخۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات، یه‌كێتی له‌دوای دیداری خۆیدا، توانویه‌تی پێداچوونه‌وه بكات، چونكە سیسته‌می هاوسه‌رۆكی بۆ یه‌كێتی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
(باس‌نیوز) پرسی په‌كه‌كه له سلێمانی تا دێ ئاڵۆز ده‌بێت، په‌كه‌كه زۆر جار یه‌كێتی تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی له‌و سنووره ده‌ستی بۆ توركیا شل كردووه، ئێوه چی دەڵێن؟
قادر وه‌تمان: په‌كه‌كه و توركیا پێویستیان به دیالۆگ و گفتوگۆیه، جه‌نگ چاره‌سه‌ر نییه، ئه‌زموونی رابردوو ده‌ریخست، كه هیچ كامیان ناتوانن به هۆكاری جه‌نگ ئامانجه‌كان به‌دی بهێنن، په‌كه‌كه نه‌یتوانیوه بە جەنگ ده‌سته‌به‌ری شتێك بكات، توركیاش نه‌یتوانی په‌كه‌كه پاكتاو بكات، ئه‌م قسه‌یه بۆ هه‌ردوولا راسته، له داهاتووشدا ناتوانن به جه‌نگ سه‌ركه‌وتن بەدەست بێنن.
(باس‌نیوز) تا چه‌ند گرنگه فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی په‌كه‌كه نه‌یه‌نه ناو ئاوه‌دانی و شاره‌كانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی گرفت دروست نه‌بێت، به‌تایبه‌ت له سنووری سلێمانی؟
قادر وه‌تمان: به‌رپرسه باڵاكانی په‌كه‌كه شوێنه‌كانیان نادیارە و به‌هێمنی كار ده‌كه‌ن، ئێمه زانیاریمان له‌سه‌ریان نییه و له‌جیاتی ئه‌وانیش قسه ناكه‌ین، به‌ڵام به‌و میكانزمە به‌هێزه‌ی جه‌نگ، كە توركیا هه‌یه‌تی، چ له رووی هه‌واڵگری و چ له رووی سه‌ربازییه‌وه، وای كردووه كه به‌رپرسانی په‌كه‌كه خۆیان بپارێزن و هه‌ست به مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان ده‌كه‌ن، كه ده‌زانن توركیا ئه‌وه میكانزمی پێشكه‌وتنیه‌تی.
(باسنیو) پێت وانیە له‌نێو خودی په‌كه‌كه‌وە، زانیاری بدرێته توركیا؟
قادر وه‌تمان: من ئه‌وه‌یان نازانم.
(باس‌نیوز) له‌م رۆژانەی رابردوو دیداری یه‌كێتیتان ئه‌نجام دا، ئه‌و دیداره له ئاستی داخوازیی ئێوەدا بوو؟
قادر وه‌تمان: داهێنانێكی سیاسیی تایبه‌ت و شتێكی تازه بوو بۆ ناوخۆی خۆمان، هه‌بوونی كادیر و لێژنه‌كان به‌بێ بوونی هیچ سنوورێك بۆ قسه‌كردن، بەشداریی باشی كادیران، كە توانییان دیدی خۆیان بخه‌نه روو، به‌تایبه‌ت له پرسی ئابووری و سیاسی و كارگێڕی و باس له كهموكورتییەكان بكه‌ن و ره‌خنه بگرن، ئه‌م دیداره بەراورد بە كۆنگره‌ی رابردووی یه‌كێتی، دیداره‌كه رێكخراوتر و باشتر بوو، له‌كاتێكدا نه كۆنگره بوو نه پلۆنیوم.
(باس‌نیوز) پرسی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له‌ناو حزب چ زیانێكی هه‌بوو؟
قادر وه‌تمان: بابه‌تی هاوسه‌رۆكی بابه‌تێكه له ئه‌رزی واقع و لە پراكتیكدا كۆتایی پێهاتووه، هاوسەرۆكی سیسته‌مێكی سه‌ركه‌وتوو و باش نه‌بوو، یه‌كێتی نه‌یتوانی به‌پێی ئه‌و سیسته‌مه درێژەی پێبدات، پێم وایه وه‌لاوه‌نانی ئه‌م سیسته‌مه و دانانی سیسته‌می سه‌رۆك، بڕیارێكی له جێگای خۆیدا بوو، پشتیوانیی یه‌كێتی له پته‌وبوونی كاك بافڵ به‌و پۆسته، جێگای ئومێده و ده‌سته‌به‌ری بڕیاری لێ ده‌كه‌وێته‌وه و بوونی سه‌رۆك و كاك بافڵ یه‌كسانه به ده‌سته‌به‌ربوونی سه‌نته‌ری بڕیار و سیاسه‌ت له‌ناو یه‌كێتیدا، بوونی كاك بافڵ به سه‌رۆكی یه‌كێتی، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ دامه‌زارندنی یه‌كێتی، بێگومان جۆش و خرۆشی دروست كردووه، یه‌كێتییه‌كان پێیان وایه ویستی تازه هاتووه‌ته‌وه ئاراوه، به‌تایبه‌ت دوای دیدار ئومێدی گۆڕانكاری و ریفۆرم و ههڵسانهوهمان هه‌یه، ئومێدمان وایه یه‌كێتی بگه‌ڕێته‌وه قه‌باره‌ی خۆی.
(باس‌نیوز) لاهوور جه‌نگی له به‌غدا سكاڵای له‌و گۆڕانكارییه كردووه، ئێوه له‌وباره‌وه چی دەڵێن؟
قادر وه‌تمان: خۆی یاسای حزبه‌كان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه. له كوردستان یاسای حزبه سیاسییه‌كان هه‌یه و له به‌غداش هه‌یه، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارته‌كانی دیكه‌ش خاوه‌نی په‌یڕه‌و و پرۆگرامی خۆیانن، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تایبەتمه‌ندیی خۆی هه‌یه، چونكه له كۆنگره‌ی چوار، جیاواز له كۆنگره‌كانی دیكه، ئه‌ندامانی كۆنگره په‌یڕه‌ویان گفتوگۆ ده‌كرد، ره‌شنووسی په‌یڕه‌و خرایه ده‌نگدانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی په‌سه‌ندكردنی په‌یڕه‌و تەعدیلكردنی بده‌ین به سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئێمه وه‌ك ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 4، كه ده‌سه‌ڵاتمان داوه به سه‌رۆكایه‌تی په‌یڕه‌و دابڕێژێت، بۆ ئه‌وه‌ی رەشنووسی په‌یڕه‌و په‌سه‌ند بكات و هه‌ر كاتێك ویستی ته‌عدیلی بكات، كه‌واته سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی بووەته یاسادانه‌ر نه‌ك كۆنگره، پێشووتر كۆنگره په‌یڕه‌وی حزبی داده‌ڕشت، به‌ڵام له‌م قۆناغه‌دا كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی بووه‌ته شوێنی یاسادانان و دانانی ناوخۆی حزب، له هه‌موو دونیادا وایه كه ئه‌و لایه‌نه‌ی ده‌بێته یاسادانان، هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌توانێت ته‌عدیلی یاساكان بكات، ئه‌مه بۆ په‌رله‌مان و ناوخۆیی حزبیش راسته، بۆیه ئه‌و سكاڵایەی كاك لاهوور له به‌غدا هیچی لێ سه‌وز نابێت، چونكه كاك بافڵ هیچی دژی پهیڕەو نه‌كردووه و یه‌كێتییه‌كان خۆیان پشتیوانیی گۆڕینی ئه‌و سیسته‌مه‌یان كردووه، جگه له‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك راسپارده راده‌ستی كاك قوباد كراون و ئه‌مانه له سه‌ركردایه‌تی گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كەین و ئه‌وه‌ی ببێته هۆی چاككردنی حزب په‌سه‌ند ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان بێت پشتیوانیی ده‌كه‌ین، چونكه گفتوگۆكان ته‌نیا په‌یوەست نه‌بوون به ناوخۆی حزب، بەڵكوو فراوانتر بووه و ئاستی حكوومه‌ت و ئیداره و دهوڵهتدارییشی گرتووه‌ته‌وه.