فلادیمێر پۆتین، سه‌رۆكی روسیا، هه‌ڕه‌شه‌ی بۆردوومانكردنی چه‌ند ناوچه و دامه‌زراوه‌یه‌كی نوێ له ئۆكراینا ده‌كات، ئه‌گه‌ر بێت و وڵاتانی رۆژئاوا له پێدانی مووشه‌كی دوورهاوێژ به ئۆكراینا به‌رده‌وامبن.
ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی سه‌رۆكی روسیا له كاتێكدایه، وڵاتانی رۆژئاوا و ئه‌مریكا دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن له ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ ئۆكراینا له نێوانیشیاندا پێدانی مووشه‌كی دوورهاوێژ.
ئه‌گه‌رچی پۆتین هه‌ڕه‌شه‌ی لێدانی چه‌ند دامه‌زراوه و ئامانجێكی نوێی له ئۆكرانیا كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه كه داخۆ ئه‌و دامه‌زراوه و ئامانجه نوێیانه كامانه‌ن، به‌ڵام پێشتر كۆمپانیای وزه‌ی ناوه‌كی ئۆكراینا ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو، "رووسیا مووشه‌كی جۆری (كروز) به شێوه‌یه‌كی نزم به‌سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئۆكرانیادا ئاڕاسته‌ی ناوچه‌كه ده‌كات.
هاوكات به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك پایته‌ختی ئۆكراینای هه‌ژاند، سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی ئۆكرایناش ئهوبابهتهیان په‌یوه‌ست كردووه به هه‌ڕه‌شه‌كانی فلادیمێر پۆتین، سه‌رۆكی روسیا.