ئەمڕۆ ڕۆژى جیهانیى ژینگەیە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەمڕۆ ڕۆژى جیهانیى ژینگەیە

ساڵی 1972 ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنگرەی ستۆکهۆڵم بە (دروشمى ئێمە تەنها یەک خاکمان هەیە) کە تایبەت بوو بە ژینگە، ڕۆژی 5ى حوزێرانی بە ڕۆژی جیهانیى ژینگە ناساند و هەر لەو ڕۆژەدا (بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژینگە) ڕاگەیەندرا کە 100 خاڵی لەخۆ گرتووە.

لەو ساڵەوە لە ڕۆژی 5ى حوزێرانی هەموو ساڵێکدا چەندان چالاکى و فێستیڤاڵ لەلایەن چالاکان و ژینگەپارێزانى زۆربەى وڵاتانەوە بەڕێوە دەچن بۆ بڵاوکردنەوەى هۆشیاریی ژینگەیی و ڕاکێشانی سەرنجی بڕیاربەدەستانی جیهان بەلای ژینگەدا بۆ ئەوەی جیهان بایەخ بە ژینگە و پێکهێنەرەکانی بدات.

هاوکات دەستکەوتنی ئاوی خاوێنی خواردنەوە و  دانانى سیستەمێکی گونجاو بۆ ئاوەڕۆکان و بوونی میکانیزمێکی بێ زیان بۆ ڕزگاربوون لە پاشماوە و پاشەڕۆکان و زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی و دووبارە داڕشتنەوەی دیزاینی شارەکان و هەڵگرتنەوەی مینی چینراو و ڕێگه‌گرتن له‌ پیسبوونی که‌شوهه‌وا بەشێک لە ناوەڕۆکى ئەو بەرنامەیەن کە دانراوە بۆ بایەخدان بە ژینگە.

 جێى ئاماژەیە، ساڵانە ئاهەنگی تایبەت بە ڕۆژی جیهانیی ژینگە بەڕێوە دەچێت کە وڵاتێک میوانداریی وڵاتان دەکات و ئاهەنگی فەرمیی تێدا بەڕێوە دەچێت، بۆ ئەمساڵیش وڵاتى سوید بۆ میوانداریی ئاهەنگی ڕۆژی جیهانیی ژینگە هەڵبژێردراوە.

بەدەر لە ڕۆژى جیهانیى ژینگە، بەشی زۆری وڵاتان ڕۆژى تایبەت بە ژینگەى خۆیان هەیە و هەرێمى کوردستانیش 16ى نیسانى بە ڕۆژى ژینگە دیارى کردووە و تێیدا چەندان چالاکی و بەرنامەى تایبەت بە ڕۆژەکە جێبەجێ دەکرێن.