ئەمڕۆ لە گەرمیان دەست بە وەرگرتنی گەنمی نزیكەی دوو هەزار جووتیار کرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەمڕۆ لە گەرمیان دەست بە وەرگرتنی گەنمی نزیكەی دوو هەزار جووتیار کرا

لە گەرمیان ئەمڕۆ شەممە دەست بە وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی جووتیارانی ناوچەكە كرا و بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی گەرمیان زانیاری دەخاتە ڕوو.

شادیە حوسێن، بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی گەرمیان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ''ئەمڕۆ شەممە 4ی 6ی 2022، لە سایلۆی كەلار دەست بە وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی جووتیارانی سنووری گەرمیان كرا.''

گوتیشی: بڕیارە لە ماوەی 10 ڕۆژدا هەر جووتیارێك كە گەنمەكەی ڕادەستی سایلۆ دەكات چەكی خۆی وەربگرێت و نرخی هەر تۆنێك گەنمیش 850 هەزار دینارە.

هاوكات بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی گەرمیان، ئەوەشی خستە ڕوو: "ژمارەی ئەو جووتیارانەی گەنمەكانیان ڕادەستی سایلۆ دەكەن هەزار و 915 جوتیارن".