ئەمڕۆ هەینی، لە سەیرانگای مێشلەی ناوچەی هەورامان، یەكەمین فێستیڤاڵی كولتووری، ڕۆشنبیری و ئەدەبیی گوندی بەڵخە بەڕێوە دەچێت، كە تێیدا وێڕای نمایشكردنی كاری دەستیی خانمان، چەندین بڕگەی دیكەی هونەری ، ڕۆشنبیری و ئەدەبی لەناو بەرنامەكانی فێستیڤاڵەكەدا پێشكەش دەكرێت.




















