به‌هۆى هه‌ڵه‌ى پزیشكێکەوە‌ 26 ساڵه‌ چه‌قۆیه‌ک له‌ جه‌سته‌ی گه‌نجێكدایه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

به‌هۆى هه‌ڵه‌ى پزیشكێکەوە‌ 26 ساڵه‌ چه‌قۆیه‌ک له‌ جه‌سته‌ی گه‌نجێكدایه‌

لە جەزائیر ماوەی 26 ساڵە چەقۆیەک لە پشتی گەنجێکدایە کە بەهۆی کێشەیەکەوە لێی دراوە و لە کاتی چارەسەردا پزیشکی فریاکەوتن بەبێ دەرهێنانی چەقۆکە برینەکەی داخستووە.

بەپێی زانیاریی میدیاکانی جەزائیر، پیاوێکی تەمەن 43 ساڵ کە ئێستا لە شاری عەین لەهمان لە ویلایەتی سیتیفی باشووری ژیانێکی ئاسایی تێپەڕ دەکات لە تەمەنی 17 ساڵیدا لەلایەن گەنجێکی دیکەوە هێرشی کراوەتە سەر و چەقۆیەک لە پشتی دراوە و چەقۆکەش لە جەستەیدا شکاوە.

دوای ڕووداوەکە بۆ چارەسەری چووەتە نەخۆشخانە، پزیشکی فریاکەوتن بەبێ ئەوەی چەقۆکە لە جەستەی دەربێنێت برینەکەی داخستووە و چەقۆکە لە جەستەی گەنجەکەدا ماوەتەوە و پزیشکانی پسپۆڕ وەکوو سەیرترین هەڵەی نەشتەرگەری باسی لێوە دەکەن.